م/عبدالكريم پێش نوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی: ئیمان له سلێمانی - به‌شی يه كه م
الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه وسلم.....
ئه‌م باسه بابێكه له كتێبی (الجامع الفريد) كه باس له حوكمی وێنه گرتن ده‌كات له ئیسلامدا، وه‌هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه لێ كردنء گه‌وره‌یی تۆڵه‌و سزای خوا باس ده‌كات به‌رامبه‌ر به وێنه‌گره‌كان، چونكه لایه‌نی وێنه گرتنء وێنه كێشان بابه‌تێكه په‌یوه‌ندی به ته‌وحیدو عه‌قیده‌وه هه‌یه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه خوای گه‌وره سزا‌و تۆڵه‌یه‌كی زۆر سه‌ختی داناوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاریان وێنه گرتنء وێنه كێشانه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ئێمه‌ی موسڵمان خۆمان له‌م كاره بپارێزین تابه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و سزای زۆر سه‌ختی خوای گه‌وره نه‌كه‌وین