سه ر ديره كانموحاسهبهكردن ولێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌فس دا
موحاسه‌به‌كردن ولێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌فس دا به‌پێنووسى:مامۆستاعبدالكریم محمدقادر پێش نوێژ‌و ووتارخوێنى مزگه‌وتى ئیمان له‌سلێمانى
موسڵمانانى خۆشه‌ویست:ئێمه‌ى موسڵمان كه‌خواى گه‌وره دروستى كردووین بۆیه‌ك مه‌به‌ست ئه‌ویش په‌رستنى یه‌تى به‌تاك وته‌نها،وه كه دروستى كردووین به‌رنامه‌ومه‌نهه‌جێكى بۆ ناردووین له‌رێگه‌ى پێغه‌مبه‌رانه‌وه وه ده‌بێت هه‌موومان ئه‌وه بزانین كه‌په‌رستنى خواى گه‌وره و شوێن كه‌وتنى پێغه‌مبه‌ران كرده‌وه‌ى ده‌وێت وه‌بۆئه‌وه‌ى بزانین كرده‌وه‌كه‌مان بۆ خواى گه‌وره‌یه‌وبه‌گوێره‌ى سونه‌تى پێغه‌مبه‌ره ده‌بێت موحاسه‌به‌یه‌كى نه‌فسى خۆمان بكه‌ین،چونكه‌خواى گه‌وره‌ومیهره‌بان فه‌رموویه‌تى: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَلْتَنظُرْ نَفْسٌ مَّا قَدَّمَتْ لِغَدٍ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ*وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ نَسُوا اللَّهَ فَأَنسَاهُمْ أَنفُسَهُمْ أُوْلَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ*لَا يَسْتَوِي أَصْحَابُ النَّارِ وَأَصْحَابُ الْجَنَّةِ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ هُمُ الْفَائِزُونَ الحشر(18-20)ئه‌م چه‌ندئایه‌ته بناغه‌وبنچینه‌یه‌كه بۆئه‌وه‌ى مرۆڤى موسڵمان موحاسه‌به‌ى نه‌فسى خۆى بكات،ئه‌ونه‌فسه‌ى كه‌فه‌رمانى خراپه‌ى پىَ ده‌كات پێش ئه‌وه‌ى دونیا جىَ بهێڵێت به‌ره‌و قیامه‌ت بڕوات،خواى گه‌وره‌ومیهره‌بان بانگمان ده‌كات هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه‌وا ئه‌هلى ئیمانن ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى فه‌رمانى پێكردوون،ئه‌وه‌نده‌ى كه‌بتوانین جىَ به‌جىَ ى بكه‌ن،ئه‌وه‌ى كه‌خواى گه‌وره‌وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ئاگاداریان كردووینه‌ته‌وه كه‌قه‌ده‌غه‌كراوه ئێمه‌ش ده‌ستى بۆنه‌به‌ین و وازى لىَ بهێنین،پاشان باهه‌ركه‌سێك له‌ئێمه‌بیربكاته‌وه ئه‌مرۆ چه‌نده‌مین رۆژته له‌م مانگه‌دا وبزانه چه‌ندرۆژله‌ته‌مه‌نت كورتى كردووه،قیامه‌ت نزیكه‌ودێت مرۆڤیش كه‌مرد ئیتر ته‌واو به‌ره‌و قیامه‌ت ده‌كه‌وێته رىَ،ساتێك پێش روح كێشانت له‌م ژیانه داى به‌لاَم پاش روح كێشانت ده‌چیته جیهانێكى تره‌وه،چیت بۆئه‌و رۆژه پێش خستووه،جارێكى تر خواى گه‌وره دووباره‌ى ده‌كاته‌وه گه‌له‌خوابترسین وگوێرایه‌ڵى بكه‌ین،خواى گه‌وره‌ومیهره‌بان به‌ئاگایه وزانستى هه‌یه‌و ئه‌بینێت وئه‌بیستێت ئه‌وه‌ى كه‌وا ئه‌نجامى ده‌ده‌ین،ئێمه‌ى ئیماندار وه‌كو ئه‌وكه‌سانه‌نه‌بین كه‌خواى گه‌وره‌یان بیرچۆته‌وه،ئه‌وانه‌ى كه‌واعیباده‌تى خواناكه‌ن وئه‌وانه‌ى كه‌وازیكرى خواناكه‌ن وئه‌وانه‌ى كه‌وا دوورن له‌زیكرى خوا له‌هه‌مووكاتێكدا وناگه‌رێنه‌وه لاى خوا وته‌وبه‌ناكه‌ن ئه‌وانه ئه‌وكه‌سانه‌ن كه‌خوایان له‌بیرچووه،بىَ وه‌فان به‌رامبه‌ر به‌خالقى خۆیان،خواى گه‌وره‌ومیهره‌بانیش سزایان ده‌دات و خۆیان له‌بیرخۆیان ده‌باته‌وه،به‌ڕاستى ئه‌گه‌ر مرۆڤ عیباده‌تى خوانه‌كات وزیكرى خوانه‌كات ئه‌وه خۆى له‌بیرچۆته‌وه،له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى خۆى نازانێت چى یه،به‌رژه‌وه‌ندى ئێمه‌ى موسڵمان ئه‌وه‌یه كه‌به‌رده‌وام له‌سه‌ر خێروچاكه بین وخۆمان له‌خراپه‌كان بپارێزن،ئه‌وانه‌ى كه‌وا بىَ ئاگان له‌زیكرى خوا ئه‌وانه فاسقن وئه‌وانه ده‌رچوون له‌گوىَ رایه‌لى خوا،ئینجا خواى گه‌وره‌ومیهره‌بان ده‌فه‌رموێت ئێوه‌نابێت وه‌كو ئه‌وان وابن،ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ى ئه‌وان بوون دیاره باوه‌ڕه‌كه‌تان ته‌واو نى یه،دیاره به‌ته‌واوه‌تى ئه‌هلى ئیمان نین پاشان ئه‌وانه‌ى عیباده‌ت ئه‌نجام ناده‌ن بۆخوا وزیكرى ناكه‌ن به‌وشێوه‌یه ده‌مرن بێگومان ئه‌وانه جێگه‌یان دۆزه‌خه،ئه‌وه‌ى كه‌وا عیباده‌تى بۆخوا ئه‌نجام ده‌دات ومه‌به‌ستى ره‌زامه‌ندى خوابێت وبه‌گوێره‌ى سونه‌تى پێغه‌مبه‌ربێت ئه‌وانه جێگه‌یان به‌هه‌شته،ئه‌وانه‌ى كه‌وا دۆزه‌خین یه‌كسان نین له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى كه‌وابه‌هه‌شتین،هه‌روه‌كو چۆن له‌دونیادا ئه‌هلى ئیمان وئه‌هلى كوفر یه‌كسان نى یه به‌یه‌ك، ئه‌وه‌ى كه‌وا ئه‌هلى توحید بێت یه‌كسان نى یه به‌ئه‌هلى شیرك،به‌ڵكو ئه‌وه‌ى كه‌وا ئه‌هلى ئیمانه پله‌ى لاى خواى گه‌وره زۆر به‌رزه،ئه‌وانه‌ى كه‌وائه‌هلى كوفرن ئه‌وانه پله‌یان لاى خواى گه‌وره زۆرنزمه وه‌ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌نه‌كه‌ن ئه‌وه بێگومان دۆزه‌خ جێگه‌یانه،ئه‌وانه‌ى كه‌وابه‌هه‌شتین ئه‌وانه‌سه‌ربه‌رزن وئه‌وانه به‌خته‌وه‌رن،ئه‌وانه‌ى كه‌وا دۆزه‌خین خه‌ساره‌تمه‌ندن چونكه خوا ده‌فه‌رموێت: ( وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِيناً فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ) ال عمران(85)كه‌واته نه‌فست بپارێزه،ئه‌ونه‌فسه‌ى كه‌وافه‌رمانت پىَ ده‌كات به‌تاوان،نه‌فست ئه‌گه‌ر (مطمئن) بێت دامه‌زراوبێت له‌سه‌ر ئیمان ئه‌وه بێگومان فه‌رمان ناكات به‌خراپه‌وسه‌رپێچى خواى په‌روه‌ردگار،یان ئه‌ونه‌فسه‌ى كه‌وا به‌رده‌وام لۆمه‌ت ده‌كات،ئه‌ونه‌فسانه‌ى كه‌وا شه‌و رۆژ فه‌رمان كردنى به‌تاوانه،ئه‌وانه ده‌بێت ئاگایان له‌خۆیان بێت ئینجا موحاسه‌به‌كردنى ئه‌ونه‌فسه پێش ئه‌وه‌ى كرده‌وه‌كان ئه‌نجام بده‌یت وقسه‌یه‌ك بكه‌یت،پێش هه‌مووشتێك ده‌بێت بزانیت ئه‌وه‌ى ده‌ته‌وێت ئه‌نجامى بده‌یت قسه‌بێت یان كرده‌وه ئایا له‌شه‌رعى خواداهه‌یه،ئه‌گه‌ر له‌شه‌رعى خواهه‌بوو به‌ڵگه‌ى قورئان وێه‌حیحى سونه‌تى پێغه‌مبه‌رى خواى له‌سه‌ربووموحاسه‌به‌ى نه‌فست بكه پێش ئه‌وه‌ى ئه‌نجامى بده‌یت،مه‌به‌ستت له‌ئه‌نجام دانى ئه‌م كاره ره‌زامه‌ندى خوایه یان ره‌زامه‌ندى خه‌ڵكه،دواى ئه‌وه موحاسه‌به‌ى نه‌فست بكه له‌وكه‌م وكوڕى یانه‌ى كه‌واله‌م كاره‌داهه‌بووه پڕى بكه‌ره‌وه پێش ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نكه‌ت به‌بىَ ئه‌نجام دانى كارێكى باش به‌رىَ بكه‌یت،موحاسه‌به‌ى نه‌فست بكه كه‌تۆ كه‌سێك نیت له‌خۆت بایى بوو بێت یان تۆكه‌سێك نیت تووشى (عجب) بووبێت،ئایا له‌وكه‌سانه‌نیت كه‌خاوه‌ن زانستن به‌سونه‌تى پێغه‌مبه‌ر بۆهه‌واوهه‌وه‌سى خۆیان وره‌زامه‌ندى خه‌ڵكى پێچه‌وانه‌ى سونه‌تى پێغه‌مبه‌ر ده‌كه‌ن، (فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَن تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ) النور(63) بائاگایان له‌خۆیان بێت ئه‌وانه‌ى كه‌عیلمیان هه‌یه به‌سونه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌ر وه‌پاشان پێچه‌وانه‌ى ده‌كه‌ن ،ئه‌وانه بائاگایان له‌خۆیان بێت ئه‌وانه ڕووبه‌ڕووى فیتنه ده‌بنه‌وه،گوىَ رایه‌لى نه‌كردنى پێغه‌مبه‌ر ه‌وه خۆى سه‌ره‌تاى فیتنه‌كه‌یه،رازى نه‌بوون ولادان له‌سونه‌تى پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه سه‌ره‌تاى فیتنه‌كه‌یه تۆ تىَ ى كه‌وتووى،له‌خوابترسه پێچه‌وانه‌ى پێغه‌مبه‌رمه‌كه له‌به‌رخاترى ره‌زامه‌ندى هه‌ركه‌سێك پێچه‌وانه‌ى سونه‌تى پێغه‌مبه‌ربكه‌یت له‌رۆژى قیامه‌ت دا چۆن ڕووت دێت به‌رامبه‌ر به‌پێغه‌مبه‌ر سه‌رت به‌رزبكه‌یته‌وه،په‌نا ئه‌گرین به‌خوابۆره‌زامه‌ندى خه‌ڵك پێچه‌وانه‌ى سونه‌تى پێغه‌مبه‌ر بكه‌یت،كه‌واته باموحاسه‌به‌ى نه‌فسمان بكه‌ین پێش ئه‌وه‌ى ئه‌وچه‌ند رۆژه‌كه‌مه ماوه له‌ته‌مه‌نماندا نه‌هێڵین به‌سه‌رماندا تێپه‌رێت،ئه‌وه‌ى تاوه‌كو ئێستا ئه‌نجامت داوه پىَ ى رازیت شوكرى خواى له‌سه‌ربكه‌وبه‌رده‌وام به،ئه‌گه‌ر لىَ ى نارازیت له‌شه‌وداموحاسه‌به‌ى نه‌فست بكه له‌سه‌رقسه‌وكردارى رۆژت،وه له‌رۆژیشداموحاسه‌به‌ى نه‌فست بكه له‌سه‌ر قسه‌وكردارى رۆژت ئه‌م كاته كاتى خێره ئه‌گه‌رموحاسه‌به‌ى نه‌فست بكه‌یت ئه‌گه‌ر ئێستا موحاسه‌به‌ى نه‌فست نه‌كه‌یت نا‌توانیت جارێكى تر موحاسه‌به‌ى نه‌فست بكه‌یت،چونكه ده‌بێت وابكه‌یت هه‌نگاوبه‌هه‌نگاوبه‌سه‌ر نه‌فسى خۆتدا زاڵ بیت ونه‌فست كۆیله‌ت بێت نه‌ك تۆ كۆیله‌ى نه‌فس بیت،به‌دیندارى یه‌كى ێحیح خواى گه‌وره‌ومیهره‌بان خواى گه‌وره له‌خۆت رازى بكه وهه‌لێكه له‌ده‌ستى مه‌ده حه‌قى خواى په‌روه‌ردگارت بده حه‌قى خواى په‌روه‌ردگاریش به‌وه‌ده‌بێت به‌رده‌وام باوه‌ڕت وابێت وبه‌دڵنیایى یه‌وه بزانیت كه‌خواى په‌روه‌ردگار چاودێره به‌سه‌رته‌وه،ئه‌بینێت وئه‌بیستێت وئه‌زانێت كه‌تۆچى ئه‌نجام ده‌ده‌ى،حه‌قى خوا به‌وه ده‌بێت كه‌تۆ شوێن پێغه‌مبه‌ربكه‌ویت پێچه‌وانه‌ى پێغه‌مبه‌رمه‌كه،به‌وشێوه‌یه‌موحاسه‌به‌ى نه‌فس زۆر پێویسته،چه‌ند فتواى به‌تاڵت دا وخه‌ڵكت گومرا كرد؟!بۆته‌وبه ناكه‌ى؟بۆده‌ست هه‌ڵناگرى له‌تاوان؟تاوه‌كو كه‌ى خه‌ڵك چه‌واشه‌بكرێت به‌ناوى دینه‌وه؟!ئیمامى عومه‌ر به‌پیاوێكى گووت:ئاگات له‌خۆت بێت خه‌ڵكه‌كه‌ى ئه‌مرۆ له‌چوارده‌ورت دایه نه‌ئه‌وان ونه‌ماڵومنداڵت له‌گه‌ڵت دانابن،هه‌رته‌نها خۆت به‌ته‌نهایى وبزانه چۆن هه‌نگاوده‌نىَ ى؟بزانه چۆن كرده‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ى شوێن پێغه‌مبه‌ر بكه‌وه به‌ڕاستى،موحاسه‌به‌ى نه‌فسى خۆت بكه له‌سه‌ر ئه‌وكه‌م وكورى یانه‌ى كه‌له‌گوىَ رایه‌لى خواوعیباده‌تكردنت دا هه‌یه،موحاسه‌به‌ى نه‌فست بكه له‌سه‌ر ئه‌وحه‌رامكراوانه‌ى كه‌تاوه‌كو ئێستا ئه‌نجامیان ده‌ده‌یت، وته‌وبه‌ى لىَ ناكه‌یت،باته‌وبه‌كه‌ت ته‌وبه‌یه‌كى به‌رده‌وام بێت بۆ رۆژێك ودوو رۆژ نه‌بێت،ته‌وبه‌یه‌كى یه‌كجارى بێت وئیخلاێى ده‌وێت بۆخوا وشوێن كه‌وتنى پێغه‌مبه‌رى خواى ده‌وێت. حنڤله یه‌كێك بوو له‌هاوه‌لاَنى پێغه‌مبه‌رى خوا‌و یه‌كێكیش بوو له‌نووسه‌رانى وه‌حى ده‌فه‌رمووێت: لقينى أبوبكر فقال:كيف أنت ياحنظله قال قلت:نافق الحنظله قال:سبحان الله ماتقول،قلت:نكون عند رسول الله يذكرنا بالنار والجنة حتى كأن رأى العين،فإذا خرجنا من عندى رسول الله عافسن الأزواج والأولاد والضيعات فنسينا كثيرا، قال أبوبكر:فوالله إن لنلقى مثل هذا فنطلقت أنا وأبوبكر حتى دخلنا على رسول الله،قلت :نافق الحنظله يارسول الله،فقال رسول الله وما ذاك، قلت:نكون عندك عافسن الأزواج والأولاد والضيعات نسينا كثيرا،فقال رسول الله والذى نفسى بيده لو تدمون على ماتكونون عندى وفذكر لصافحتكم الملائكة على فرشكم وطرقكم ولكةن يا حنظلة ساعة وساعة ،ولكن ياحنظلة ساعة وساعة ولكن ياحنظلة ساعة وساعة .واته:ئه‌بو بكرگه‌یشت به‌من وپرسیارى كرد ئه‌ى حنظله حاڵت چۆنه،گووتم :ترسى ئه‌وه‌م هه‌یه تووشى نیفاق بووبم،لێره‌دا حنظله موحاسه‌به‌ى نه‌فسى خۆى ده‌كات،ئیمام ئه‌بو به‌كرى ێدیق فه‌رمووى:پاك وبێگه‌ردى بۆخوا تۆده‌لىَ ى چى؟گووتم:كاتێك له‌لاى پێغه‌مبه‌ر دانیشتبووین كه‌باسى دۆزه‌خ وسزاوناخۆشى یه‌كانى وبه‌هه‌ست ونازونیعمه‌ته‌كانیمان بۆده‌كات وه‌كو ئه‌وه‌ى به‌چاوى خۆمان بیبینین،،به‌لاَم كاتێك مه‌جلیسى پێغه‌مبه‌ر به‌جىَ ده‌هێڵین تێكه‌ڵ ده‌بین له‌گه‌ڵ خێزان ومنداڵ وماڵى دونیا دا زۆرمان بیرده‌چێت له‌وىَ دا باوه‌رمان به‌هێزه پاشان زۆرمان بیرده‌چێت،پێشه‌وا ئه‌بوبه‌كر گووتى:سوێند به‌خوا ئه‌وه به‌سه‌ر ئێمه‌ش دادێت،من وئه‌بوبه‌كر پێكه‌وه چووین بۆلاى پێغه‌مبه‌ر گووتم:ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رمووى:چى ڕوودیداوه ،گووتم:ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ئێمه كه‌لاى تۆ داده‌نیشین باسى دۆزه‌خ وبه‌هه‌شتمان بۆده‌كه‌ی وه‌كو ئه‌وه وایه كه‌له‌پێش چاومان بێت،به‌لاَم كه‌هه‌ركات ده‌رچووین تێكه‌ڵ به‌خێزان ومنداڵ وماڵى دونیا بووین ورۆزیمان له‌بیرده‌چێت ،ده‌ترسین ئه‌وه نیفاق بێت،پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رمووى:سوێندبه‌خوایه‌ى كه‌نه‌فسى منى به‌ده‌ستى ئه‌وه‌به‌وشێوه‌یه‌ى كه‌له‌لاى منن،به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بمێننه‌وه وژیكرى خوابكه‌ن،مه‌لائیكه‌ت له‌سه‌ر جێگه‌وریگه‌كانتان ته‌وقه‌تان له‌گه‌ڵ دا ده‌كات،ئه‌ى حنڤله كاتێك بۆ زیكرویادى خواى گه‌وره‌ومیهره‌بان وه كاتێكیش بۆدونیاوحه‌لاَڵى خۆت ئه‌وه نیفاق نى یه،به‌ڵكو ئه‌وكاته‌ى به‌دونیاوه خه‌ریكیت فه‌رزه‌كان و واجبه‌كان نه‌فه‌وتێت وكه‌سابه‌ته‌كه‌ت كه‌سابه‌تێكى حه‌لاَل بێت،ئه‌ویش هه‌رعیباده‌ته (فَإِذَا قُضِيَتِ الصَّلَاةُ فَانتَشِرُوا فِي الْأَرْضِ وَابْتَغُوا مِن فَضْلِ اللَّهِ وَاذْكُرُوا اللَّهَ كَثِيراً لَّعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) الجمعة(10) خواى گه‌وره‌ومیهره‌بان نافه‌رموێت ئێوه(24)سه‌عاته له‌مزگه‌تدا بن،كه‌نوێژى جمعه ته‌واوبوو بلاَوبنه‌وه به‌سه‌ر زه‌وى داوبرۆن به‌لاى كارتانه‌وه،به‌لاَم موحاسه‌به‌ى نه‌فسى خۆت بكه ئایا ئه‌م كه‌سابه‌ته حه‌لاَڵه تۆده‌یكه‌یت یان حه‌رامه،سوێندى درۆ مه‌خۆ ،به‌سوێندى درۆ خه‌ڵك هه‌ڵمه‌خه‌له‌تێتنه،موحاسه‌به‌ى نه‌فست بكه، پێغه‌مبه‌رى خوا سىَ جار به‌حنڤلهى فه‌رموو عیباده‌تت له‌بیرنه‌چێت وكه‌سابه‌تیشت له‌بیرنه‌چێت كاتى عیباده‌ت عیباده‌ته وكه‌گوێت له‌بانگ بوو كاتى عیباده‌ته،خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ( وَابْتَغِ فِيمَا آتَاكَ اللَّهُ الدَّارَ الْآخِرَةَ وَلَا تَنسَ نَصِيبَكَ مِنَ الدُّنْيَا) القصص(77) هه‌وڵى سه‌ره‌كیتان بۆقیامه‌ت بێت به‌لاَم به‌شێكى دونیاتان له‌بیرنه‌چێت. ئیمامى عومه‌ر ده‌فه‌رموێت: حاسبوا أنفسكم قبل أن تحاسبوا وزنوا أنفسكم قبل أن توزنوا،فإنه أهون فى الحساب غدا أن تحاسبوا أنفسكم اليوم. موحاسه‌به‌ى نه‌فسى خۆتان بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ى موحاسه‌به بكرێن له‌قیامه‌تدا،وه‌كرده‌وه‌كانت بكێشه پێش ئه‌وه‌ى كرده‌وه‌كانت بكێشن، بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ موحاسه‌به‌ى نه‌فسى خۆمان بكه‌ین و كرده‌وه‌ى چاك ئه‌نجام بده‌ین خۆمان له‌خراپه‌كان بپارێزین بۆ رۆژى قیامه‌تمان ئاسانه،به‌رده‌وام تۆ موحاسه‌به‌ى نه‌فست بكه‌یت ئه‌مرۆ ئه‌وه خێرترێكه،ئینجا موحاسه‌به‌ى نه‌فسمان زۆر زۆر پێویسته له‌هه‌مووكاتێكدا ته‌ماشابكه‌ین ئه‌وانه‌ى كه‌وا موحاسه‌به‌ى نه‌فسى خۆیان ناكه‌ن ئایا گوىَ رایه‌ڵى خواده‌كه‌ن یان گوىَ رایه‌لى شه‌یتان!. خواى گه‌وره ومیهره‌بان فه‌رموویه‌تى نوێژبكه‌ن شه‌یتانیش رێگره له‌نوێژ ده‌ڵێت: دووركه‌ونه‌وه له‌نوێژ . خواى گه‌وره‌ومیهره‌بان فه‌رمانى كردووه به‌نه‌خواردنه‌وه‌ى مه‌ى وقه‌ده‌غه‌ى كردووه وشه‌یتانیش فه‌رمانى كردووه به‌خواردنه‌وه‌ى. خواى گه‌وره‌ومیهره‌بان فه‌رمانى كردووه به‌ئافره‌تان كه‌خۆیان به‌جل وبه‌رگێكى شه‌رعى دابپۆشن ئه‌وجۆره داپۆشینه‌ى كه‌مه‌رجه‌كانى له‌شه‌رعدا هاتووه،وه‌شه‌یتانیش ده‌ڵێت:خۆتان رووته‌وه بكه‌ن ولاشه‌ى خۆتان جوان ده‌ربخه‌ن وگه‌نجان وپیاوان له‌خشته ببه‌ن نه‌هێڵن رووله‌مزگه‌وت وباهه‌میشه ڕووله‌بازاره‌كان ببن. خواى گه‌وره فه‌رمانى كردووه هاوه‌لاَنى پێغه‌مبه‌رى خوامان خۆش بووێت له‌پێش هه‌موویانه‌وه‌ئیمام ڕبوبكر وئیمام عمر وئیمام عثمان وئیمام على،بێگومان شه‌یتانیش دژى ئه‌وانه ئا خه‌ڵكى هاوه‌لاَنی یان خۆش ده‌وێت یان رقى یان لىَ یانه،خه‌ڵكانێك هه‌یه وه‌لاَمى شه‌یتانیان داوه‌ته‌وه ئیمام ئه‌بوبه‌كر وئیمام عمرو ئیمام عثمان به‌كافرده‌زانن،به‌ڵكو ده‌ڵێن هه‌ڵگه‌راونه‌ته‌وه له‌دین وجنێویان پێده‌ده‌ن(په‌نابه‌خوا)،موسڵمان ده‌بێت وریا بێت فێڵى لىَ نه‌كه‌ن وهه‌ڵى نه‌خه‌ڵه‌تێنن. خواى گه‌وره ومیهره‌بان فه‌رمانى كردووه به‌شوێن كه‌وتنى پێغه‌مبه‌ر وشه‌یتانیش فه‌رمان ده‌كات به‌بیدعه!،شوێن كه‌وتنى پێغه‌مبه‌ر كه‌خواى گه‌وره پىَ ى خۆشه،بیدعه‌وخورافیات شه‌یتان پىَ ى خۆشه. ئایا هه‌موو ئه‌وكارانه‌ى سه‌ره‌وه‌وچه‌ندینى تر هه‌ن ئایا خه‌ڵكى وه‌لاَمى خواى په‌روه‌ردگار ده‌ده‌نه‌وه یان وه‌لاَمى دوژمنى سه‌رسه‌ختیان ده‌ده‌نه‌وه كه‌شه‌یتانه،ئه‌وموحاسه‌به‌یه زۆر پێویسته چونكه زۆر هه‌بوون له‌خۆشه‌ویستانمان ساڵێك پێش ئێستا له‌گه‌ڵماندا بوون به‌لاَم ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵمان نی یه له‌وانه‌یه ساڵێكى تر وه‌كو ئه‌مرۆ من یان تۆ ..... له‌گه‌ڵتان نه‌بین وبه‌ره‌وقیامه‌ت كه‌وتووینه‌ته رێ،بائه‌م هه‌له له‌ده‌ستى خۆمان نه‌ده‌ین به‌قسه‌ى دونیاى خۆمان خه‌ریك نه‌كه‌ین،ئیلائه‌وه‌ى كه‌وا پێویسته ئه‌وه‌ى تر باعیباده‌ت بێت وبه‌رده‌وام ته‌وبه كردن وگه‌رانه‌وه بۆلاى خوا نه‌بین به‌كۆسپ له‌رێگه‌ى ئیسلامدا،كه‌سانێك كه ڕوویان كرۆدته دینى خوا ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كى صحيح وڕاست خواپه‌رستى بكه‌ن،كه‌سانێك بۆهه‌واو ئاره‌زووى خۆیان ده‌چن به‌گژئه‌واندا،بۆچى ده‌چێت بۆئه‌ومزگه‌وته بۆچى ناچێت بۆئه‌م مزگه‌وته موسڵمان خۆى ئازاده،موحاسه‌به‌ى بكه‌یت له‌سه‌رئه‌وه‌ى ئه‌وگه‌نجه بۆچى ده‌چێت بۆئه‌م مزگه‌وته‌ونایه‌ت بۆئه‌م مزگه‌وته ئه‌وه‌به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئیخلاێه‌كه‌ت ته‌واونى یه،ئه‌گه‌ر ئیخلاێت ته‌واوبێت به‌بینینى گه‌نجه‌كان كه رووخسارى موسڵمانیان پێوه دیاره وه خاوه‌نى ره‌وشتى به‌رزن ده‌بێت چاوه‌كانمان گه‌ش بێته‌وه وه‌دڵمان زۆر پىَ یان خۆش بێت وه‌دوعاى خێًریان بۆبكه‌ین خواى گه‌وره‌ومیهره‌بان ته‌وفیقى هه‌موو لایه‌كمان بدات نه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆت بچى به‌گژى داوهه‌روه‌ها سوكایه‌تى پىَ بكه‌یت وئه‌گه‌ر دڵسۆزیت وئه‌گه‌ر خه‌مخۆریت بچۆ ئه‌وانه‌ى كه ڕووناكه‌نه دین وئه‌وانه‌ى كه‌نایه‌نه مزگه‌وت ده‌ستى ئه‌وانه بگره‌و وبیانهێنه‌مزگه‌وت،نه‌ك ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌ومیهره‌بان هیدایه‌تى داوه وته‌وفیقى داوه،ده‌یه‌وێت عیباده‌ته‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى سونه‌ت ئه‌نجام بدات له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌واوئاره‌زووى تۆداناگونجێت بچى به‌گژیاو ناره‌حه‌تى بكه‌ى ئه‌گه‌ر به‌قسه‌یه‌كى تۆ ساردبۆوه ودووركه‌وته‌وه ئه‌زانیت تۆ تاوانباریت كه‌واته بائه‌وانه له‌خوابترسن وره‌زامه‌ندى خوامه‌به‌ستى ئێمه‌ى موسڵًمان بێت (أولاوأخرا) وه‌بێگومان ئه‌وه‌ى به‌دڵى یه‌كى پاك ڕووبكاته خواى گه‌وره ومیهره‌بان،ئه‌وا خواى گه‌وره‌ومیهره‌بان پشتگیرى ده‌كات وسه‌رى ده‌خات باهه‌موو براكانمان بزانن كه حنظله موحاسه‌به‌ى نه‌فسى خۆى كرد ئه‌وموحاسه‌به‌كردنه‌ى نه‌فسى واى كرد كه‌له‌رۆژگارى فیتنه‌دا به‌شدارى نه‌كردو خۆى پاراست،ئه‌م رۆژگاره‌ى كه‌ئێمه‌ى تێدا ده‌ژین خه‌ڵكى فیتنه چى زۆره كه‌فیتنه دروست ده‌كات بۆئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بن خۆتان له‌ئه‌هلى فیتنه بپارێزن وخۆتان به‌دووربگرن له‌هه‌مووفیتنه‌یه‌ك نه‌ك به‌شدارى تێدابكه‌یت.
|
