رادیۆیی سه‌له‌فی كورد

ئاماری ماڵپەر

١٠١
٩٥٤
١٦٣٨٢٣

هه‌رجاره‌و كتێبێك

كتێبی نوێ



نوێژى قصر

 

نوێژى قصر

واجبه‌ له‌سه‌ر مرۆڤی موسلمان كاتێك كه‌ سه‌فه‌ری كرد نوێژه‌كانى كورت بكاته‌وه‌, مه‌به‌ستیش له‌ كورت كردنه‌وه‌ی نوێژ ئه‌و نوێژانه‌ن كه‌ چوار ركاعه‌تن واته‌/ نوێژى نیوه‌رۆو عه‌سرو عیشا چوار ركاعه‌تن ده‌یانكه‌یته‌  دوو ركاعه‌ت به‌به‌ڵگه‌ى زۆر له‌وانه‌ عائیشه‌  (رضى الله عنها  ده‌فه‌رموێت  (فرضت الصلاة ركعتين ثم هاجر النبي صلى الله عليه وسلم ففرضت أربعا, وتركت صلاة السفر على الاولى) (البخاري 3935-350-1090 مسلم 1568-1569-1570 

واته‌: سه‌ره‌تا كه‌نوێژ پێویست كرا دوو ركاعه‌ت بوو له‌ سه‌فه‌رو له‌  (حضر)  له‌ ماڵبون پاش ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر  صلى الله عليه وسلم  كۆچی كرد بۆ مه‌دینه‌ نوێژه‌كان بون به‌ چوار ركاعه‌ت به‌ڵام نوێژی سه‌فه‌ر هه‌ر وه‌كو خۆس مایه‌وه‌ كه‌ دوو ركاعه‌ته‌.

 

وه‌ ابن عباس ده‌فه‌رموێ  (افترض الله على لسان نبيكم صلى الله عليةوسلم في الحضر اربعا وفي السفر ركعتين) ابوداود 1247 ابن ماجة1068صحيح سنن ابي داود (مطول)1134 

واته‌: نوێژ پێویست كرا له‌سه‌ر زوبانى پێغه‌مبه‌ره‌كانت له‌كاتى له‌ماڵ بون چوار ركاعه‌ت و له‌سه‌فه‌ر دوو ركاعه‌ت.

 

 و ابن عمر رضي الله عنه  ده‌فه‌رموێ ( صحبت رسول الله صلى الله عليه وسلم فكان لايزيد في السفر على ركعتين, وابوبكر وعمر وعثمان كذلك رضي الله عنهم ) البخاري1102 مسلم1577  واته‌: سه‌فه‌رم كردوه‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر  صلى الله عليه وسلم  هیچ كاتێك له‌ دو ركاعه‌ت زیاتر نوێژى نه‌ده‌كرد له‌سه‌فه‌ر وه‌هه‌روه‌ها( أبوبكرو عمرو عثمانيش)  ره‌زای خوایان لێبێت هه‌روه‌ها.

وه‌هه‌روه‌ها ابن عمر ده‌فه‌رموێ  (صلاة المسافر ركعتان, من خالف السنة كفر) قال الامام الالباني اسناده صحيح, صلاة التراويح ص43 – جامع البيان علم وفضله ج2/341 رقم 2372   واته‌: نوێژی سه‌فه‌ر دوو ركاعه‌ته‌ وه‌هه‌ر كه‌سێك پێچه‌وانه‌ی سوننه‌ت بكات كافر ده‌بێت

 

وه‌  ابن قيم الجوزية  ده‌فه‌رموێ  ( وكان يقصر الرباعية فيصليها ركعتين من حين يخرج مسافرا إلى أن يرجع إلى المدينة ولم يثبت عنه أنه أتم الرباعية في السفره البتة....) زاد المعاد ج1/ 447 واته‌: پێغه‌مبه‌ر  صلى الله عليه وسلم  نوێژه‌ چوار ركاعه‌ته‌كانی كورت ده‌كرده‌وه‌ ده‌یكردن به‌ دوو ركاعه‌ت له‌و كاته‌ له‌مه‌دینه‌ ده‌رده‌چوو بۆ سه‌فه‌ر كردن تاوه‌كو ده‌گرایه‌وه‌ بۆ مه‌دینه‌ هه‌ر دوو ركاعه‌تى ده‌كرد وه‌پێمان نه‌گه‌یشتوه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌فه‌ر چوار ركاعه‌تی كردبێت ته‌نها جارێكیش .

 

 

مامۆستا مولود حوێز بیرۆكه‌یی

07504457974

07605009444