سه ر ديره كانئهو هه‌واڵه‌ى له سایته ته‌كفیرییه‌كه‌ى پێگه‌ى مینبه‌ر بلاَوكرایه‌وه كه‌چى سوپاس بۆ خوا به‌سه‌رخۆیاندا شكایه‌وه‌و بۆچوونه‌كه‌ى حسن پشده‌رى ته‌كفیریش پوچه‌ڵكرایه‌وه.نوسینی/ علی ئازادی زاناى پایه‌به‌رز الشيخ عبداللطيف آل الشيخ ده‌فه‌رموىَ: { ومن عادة أهل البدع إذا أفلسوا من الحجة، وضاقت به‌م السبل تروجوا بعيب أهل السنة وذمهم ومدح أنفسهم}. مجموعة الرسائل والمسائل النجدية (3/111) . واته: (له عاده‌تى ئه‌هلى بیدعه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئیفلاسیان كرد له به‌ڵگه، واته كه به‌ڵگه‌یان پێ نه‌ماو هیچ مه‌جالیان نه‌ماو خه‌ریك بوو بیدعه‌كانیان لاى خه‌ڵك كه‌شف بن كه ئه‌وان ناحه‌قن، له‌وكاته‌دا په‌نا ده‌به‌نه به‌ر عه‌یبداركردنى ئه‌هلى سووننه‌ت و زه‌م كردنیان، وه مه‌دحى خۆیان ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى خه‌ڵكى شوێنى ئه‌هلى سووننه‌ت نه‌كه‌وێت و وازیان لىَ بهێنێت). ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا بابه‌تێكم به‌رچاوكه‌وت له یه‌كێك له سایته ته‌كفیرییه‌كانى ئه‌و سه‌رده‌مه كه به( پێگه‌ى مینبه‌ر) ناسراوه به ناوى (مه‌دخه‌لییه‌كان بۆ دژایه‌تى یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ دانراون) سبحانك هذا بهتان عظيم، هه‌روه‌كو پیشه‌ى ئه‌و سایته ته‌كفیرییه‌و هاومه‌نهه‌جه‌كانیان بىَ لێكۆڵینه‌وه‌و پێداچوونه‌وه چه‌ند هه‌واڵێكیان بلاَوكردۆته‌وه كه كۆمه‌ڵێك بوهتان و قسه‌ى ناشیرینى له‌خۆگرتبوو ده‌رهه‌ق به سه‌له‌فییه‌كان، ئینجا بۆیه به‌پێوستم زانى كه ئه‌م هه‌واڵه به‌به‌ڵگه‌وه ره‌د بده‌مه‌وه إن شاءالله چۆن بێ لێكۆڵینه‌وه به‌په‌له خه‌ڵكى به‌ناحه‌ق ته‌كفیر ده‌كه‌ن ئاواش بىَ لێكۆڵینه‌وه به‌په‌له هه‌واڵ بلاَوده‌كه‌نه‌وه، بىَ ئه‌وه‌ى بگه‌رێنه‌وه سه‌ر ئه‌سلى بابه‌ته‌كه بزانن له‌كوێوه سه‌رچاوه‌ى گرتووه،چونكه تینوون به داخ له دڵى سه‌له‌فییه‌كان و سه‌رابانه شت له‌سه‌ر سه‌له‌فییه‌كان بلاَوده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌ملاو ئه‌ولا ده‌كه‌ن تا نهێنىو خاڵى لاوازى سه‌له‌فییه‌كان بزانن و له‌كه‌داریان بكه‌ن و ناشرینیان بكه‌ن لاى خه‌ڵكى، به‌لاَم سوپاس بۆ خوا چونكه سه‌له‌فییه‌كان بانگه‌وازه‌كه‌یان ئاشكرایه‌و نهێنی یان نیه، (كه خۆیان به نهێنى ئیش ده‌كه‌ن، هه‌تا ناوه‌كانیشیان خوازراو‌و نهێنى یه) وه چونكه سه‌له‌فییه‌كان نزیكترین كه‌سن له حه‌ق و ته‌نها پشت به‌به‌ڵگه شه‌رعییه‌كان ده‌به‌ستن و خه‌ڵك بانگ ده‌كه‌ن بۆلاى خوا به‌ته‌نها، نه‌ك بۆلاى شه‌خس په‌رستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش خه‌ڵك هۆشیارده‌كه‌نه‌وه له شیرك و بیدعه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه دین ده‌كه‌ن به وه‌سیله بۆ به‌ده‌ستهێنانى پاره‌ى چه‌ورى په‌رله‌مان و پله‌وپایه‌و خۆده‌رخستن و كورسى ده‌سه‌لاَت به‌بیانووى گه‌رانه‌وه‌ى حوكمى خوا، ئاواش خه‌ڵك ئاگادارده‌كه‌نه‌وه له‌و ته‌كفیرییه به‌ناو سه‌له‌فییانه‌ى كه خۆیان حه‌شارداوه له‌ناو به‌رگى سه‌له‌فییه‌ت دا كه ده‌یانه‌وىَ دووباره مێشكى خه‌ڵكى داماو پڕكه‌ن له بیرى ته‌كفیرى و خۆكوژىو كۆمه‌ڵكوژىو به‌شه‌رع كردنى خۆپیشاندانى عه‌لمانىو ئه‌وروپى كه له ئه‌سڵدا ئاژاوه‌گێڕى یه، كه ده‌یانه‌وىَ بگه‌ن به‌و ئاوه‌ى كه تینوێتیان ده‌شكێنىَ به‌لاَم هه‌رگیزاو هه‌رگیز نایگه‌ن چونكه( سه‌راب )ه !!! ئه‌وه‌تا یه‌كێك له سه‌رپه‌رشتیارانى ئه‌م سایته ته‌كفیرییه كه ئه‌م هه‌واڵه‌ى بلاَوكردۆته‌وه ناوى حسن پشده‌رىیه، كه به حسن ته‌كفیرى ناسراوه لاى سه‌له‌فییه‌كان چونكه زۆر حه‌ز به وشه‌ى (ته‌كفیر) ده‌كات!؟! ئه‌گه‌ر چاوێك به‌بابه‌ته‌كانى ئه‌و عه‌للامه به‌ڕێزه بخشێنیته‌وه والله به‌زه‌ییت پێدا دێته‌وه، چونكه بابه‌تێكى تیا نابینیته‌وه كه شه‌رعىو زانستیانه بێت (فاقد شىء لا يعطيه) ، به‌ڵكو پڕیه‌تى له بوهتان و قسه‌ى ناشرین و قسه‌ى بازاڕى كه زۆر بىَ ره‌حمانه و بىَ شه‌رمانه قسه به زانایانى سه‌له‌فى ده‌ڵێت وه‌كو: شیخ محمد أمان الجامى، شيخ عبيد الجابرى ، شيخ ربيع المدخلى ،...هتد. هه‌ندێك له‌و قسانه كه ده‌ڵێت:{كاسه لێسى تاغوتانن، پیاوى حكومه‌ت و عه‌لمانى و ده‌سه‌لاَتن، عبید الجابرى رووڕه‌شه، مه‌دخه‌لییه‌كان درۆزنن، مه‌دخه‌لییه‌كان و جۆرج بۆش جیاوازییان نیه (په‌نا به‌خوا له‌و حوكمه ترسناكه)، ڕووى ڕه‌شى جامى و مه‌دخه‌لییه‌كان ... چه‌ندین قسه‌ى ناشرینى تر}سبحان الله ئه‌گه‌ر كه‌مێك له‌م ووشانه ووردبیته‌وه ئینجا ده‌زانیت كه ئه‌م ووشانه هه‌ر له قسه‌ى كه‌سێكى جوێن فرۆشى سه‌ر شه‌قام ده‌چێت . كه هه‌ریه‌ك له‌و زانا پایه به‌رزانه چه‌ندین جار مه‌دح و سه‌نایان كراوه له‌لایه‌ن ( شيخ ألبانى، شيخ إبن عثيمين ،شيخ إبن باز ،شيخ فوزان و....) چه‌ندین زاناى تر‌ى متمانه پێكراو ،كه‌پێویست ناكات قسه‌ى هه‌موویان بهێنمه‌وه له‌به‌ر درێژبوونه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه، هه‌روه‌ك شێخى ئه‌لبانى (ره‌حمه‌تى خواى لێبێت) ده‌فه‌رموێ: {صاحب الحق يكفيه دليل واحد، و صاحب الهوى لا يكفيه ألف دليل} . ئه‌گه‌ر كاك حسن و هاوبیرانى حه‌زده‌كه‌ن دڵیان ئاو بخواته‌وه ئه‌وا با بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كتێبه‌كه‌ى مامۆستا عبداللطيف به‌ناوى{لادانى په‌رده له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك درۆ‌و بوهتانى حسن پشده‌رى ته‌كفیرى} كه به‌به‌ڵگه مه‌دح و سه‌ناى ئه‌و زانا به‌ڕیزانه‌ى هێناوه‌ته‌وه، هه‌ر له‌و كتێبه‌ش مامۆستا عبداللطيف زۆر به‌ئێش و ئه‌لیمى حسن تكفیرى داخ كردووه !!! پێده‌چێت كاك حسن مه‌دح و سه‌ناى ئه‌و زانا به‌ڕێزانه شيخ ألبانى و إبن بازو ...هتد به دڵ نه‌بێت، چونكه له‌وانه‌یه بڵێت له‌و مه‌سئه‌له‌یه نه‌یانپێكاوه !! هه‌ر وه‌كو خۆت و هاومه‌نهه‌جانت به‌به‌غا ئاسا ده‌ڵێن شێخى ئه‌لبانى له مه‌سه‌له‌ى حاكمیه‌ت نه‌یپێكاوه ؟!! به‌ڵكو شێخى پشده‌رى پێكاویه‌تى ! وانى یه عه‌للامه‌كه‌ى ته‌كفیرییان ؟؟!! به هه‌ر حاڵ ئه‌و عه‌للامه به‌ڕێزه كه ئه‌م هه‌واڵه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م هه‌واڵه له سایتێك بلاَوكرایه‌وه به ناوى (نوچه نێت)، ئه‌م سایته‌ش هه‌ڵساوه به‌سازكردنى دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كاك مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى، كاك مه‌ریوانیش له وه‌لاَمدانه‌وه‌ى یه‌كێك له پرسیاره‌كانى ئه‌م سایته‌دا ده‌ڵێت:{پارتى و یه‌كێتى بۆ دژایه‌تى یه‌كگرتوو وكۆمه‌ڵ چه‌ندین مه‌لاى سه‌له‌فییان له‌خۆگرتووه‌و دایانمه‌زراندوون له‌مزگه‌وته‌كان وتارى ژه‌هراوى ده‌رێژن، هه‌تا من وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف بووم به ژماره‌و ناو ئه‌و سه‌له‌فییانه‌م ناساندووه به سه‌ركردایه‌تى پارتى و یه‌كێتى و به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێم گوتون كه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كى ئێجگار ستراتییژیه ئه‌وه خه‌ریكه مه‌ترسیه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌دات}. به‌لاَم كاكى ته‌كفیرى هاتووه به‌شێواندنى ئه‌م هه‌واڵه‌و به‌میزاجه درۆیینه‌كه‌ى خۆى ته‌فسیرو لێكدانه‌وه‌ى بۆ كردووه، بێئه‌وه‌ى بیرى لىَ بكاته‌وه‌ء له سه‌ره‌نجامه‌كه‌شى بكۆڵێته‌وه هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌رهه‌قه به‌و كه‌سانه ده‌فه‌رموێ: ان العبد ليتكلم بالكلمة (ما يتبين فيها) يزل بها في النار ابعد ما بين المشرق والمغرب متفق علیه، سلسله صحیحه/ 540. واته: كه‌سانێ هه‌ن قسه ئه‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ى بیرى لىَ بكه‌نه‌وه له واتا‌و سه‌ره‌نجامه‌كه‌یشى بكۆڵنه‌وه، به‌هۆیه‌وه ده‌چنه ناوه‌وه‌ى دۆزه‌خ به ئه‌ندازه‌ى دوورى نێوان رۆژهه‌لات و رۆژئاوا!!. به‌هه‌رحاڵ كاتێك ئه‌م هه‌واڵه بڵاوبوویه‌وه ئیدى بوو به ده‌هۆڵ لێدان له‌سه‌ر سه‌له‌فییه‌كان له‌لایه‌ن ناحه‌زانیانه‌وه، جا منیش به پێویستم زانى كه له‌نزیكه‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ترسناكه بكه‌م، ئه‌وه‌بوو به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیم به‌كاك مه‌ریوانه‌وه كرد، دواى ئه‌وه‌ى كه ڕێزێكى زۆرى لێنام زۆر سوپاسى ده‌كه‌م، ئیدى مه‌وعیدێكم لىَ وه‌رگرت و له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌كى خۆشه‌ویستم چوومه سه‌ردانى، دواى روونكردنه‌وه‌یه‌كى ووردى بابه‌ته‌كه به فه‌زلى خواى گه‌وره ئینجا بۆم روون بوویه‌وه كه ئه‌و برا به‌رێزه‌و خه‌ڵكێكى زۆرى وه‌كو ئه‌و برایه بوون به گیرۆده‌ى وێنه شێوێنراوه‌كان كه به‌هۆى كه‌سانێكى ته‌كفیرى به‌ناوى سه‌له‌فیه‌ت خۆیان مه‌لاَس داوه، كه تۆوى ته‌كفیرىو توندووتیژى ده‌چێنن له‌نێو بیرى خه‌ڵكدا، هه‌روه‌كو له روونكردنه‌وه نوێیه‌كه‌ى كاك مه‌ریوان دا ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌ڵمێنێت كه ده‌ڵێت:{چه‌ند برایه‌كى به‌ڕێزى شارى هه‌ولێر هاتنه‌لام و زۆر به‌وردى له‌سه‌ر شێوازى بیركردنه‌وه‌و تێڕوانینى سه‌له‌فییه‌كانى كوردستان گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كردم و گه‌یشتمه قه‌ناعه‌تێك كه ڕه‌نگه من و زۆرى وه‌كو من گیرۆده‌ى ئه‌و وێنه شێوێنراوه بێت كه‌به‌هۆى فكر‌و هه‌ڵسوكه‌وتى ته‌كفیرىو توندوتیژانه‌ى چه‌ند كه‌سێكى به‌ناو سه‌له‌فى بوون كه‌ئه‌گه‌ر زوو كۆتاییان پێنه‌هاتایه ئێستا كۆمه‌ڵگایه‌كى هاوشێوه‌ى كۆمه‌ڵگایه‌كى ئه‌فغانستان ده‌برد، به‌لاَم زۆر خۆشحاڵبووم كاتێك زانیم به‌سه‌دان بیرمه‌ندى سه‌له‌فى ساڵح له كوردستان هه‌یه.....} فه‌رموو ئه‌و لینكه داگره له‌سه‌ر په‌یگی كاك مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی روونكردنه‌وه‌كه‌ی بخوێنه‌وه به‌ناونیشانی (سه‌له‌فییه‌كانیش قسه‌ی خۆیان هه‌یه). http://www.facebook.com/profile.php?id=100002347577465&ref=ts&sk=wall به‌لاَم كاكى حسنى ته‌كفیرى وه‌كو پیشه‌ى ئه‌هلى ئه‌هوا هه‌ڵساوه به‌شێواندنى بابه‌ته‌كه بۆئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌واو ئاره‌زووه‌كه‌ى بیگونجێنىَ ، به‌كه‌یفى خۆى وه‌كو موحه‌لیل سیاسییه‌كى ئاخیر زه‌مانه ئه‌م هه‌واڵه‌ى ته‌حلیل كردووه به‌وه‌ى كه مه‌لاى به‌ناو سه‌له‌فى كردۆته مه‌دخه‌لى ، مه‌دخه‌لى كردۆته پیاوى عه‌لمانى، قسه‌كانى كاك مه‌ریوانیشى به عه‌قڵ و بۆچوونى خۆى لێكداوه‌ته‌وه‌و ته‌ڕو وشكى پێكه‌وه سوتاندووه، مه‌گه‌ر كاك مه‌ریوان قسه‌كانى خۆى بناسێته‌وه!فه‌رموو ئه‌وه‌ش یه‌كێك له قسه شێوێندراوه‌كانى حسن ته‌كفیرییه (( مه‌دخه‌لیه‌ت بۆ لێدانی ئه‌و ڕابوونه ئیسلامیه قوت كراونه‌ته‌وه. وه بۆ وه‌ستاندنی گه‌شه‌ی ئیسلامیه‌كان هێنراونه‌ته پێش ، ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ووردی ئاگاداری ڕووداوه‌كان له‌ئاستی جیهانی ئیسلامی زۆر به‌جوانی ده‌ركی ئه‌و ڕاستیه ده‌كات كه مه‌دخه‌لیه‌ت بوونه‌ته ده‌ستی عه‌لمانیه‌ت و كۆسپ له‌پێش بزووتنه‌وه ئیسلامیه‌كان، له(میسر‌و لیبیا) پارێزه‌ری دیكتاتۆره‌كان بوون تا دوا نه‌فه‌سیان، له‌سعودیاش كراون به به‌ره‌ی سوری به‌رپێی (ئال سعود) و شه‌رعیه‌ت به‌گرتن و سزا دانی بانگخواز و زانایانی دڵسۆز ده‌ده‌ن)) باشه كاكى حسن ته‌كفیرى تۆ له خوا ناترسیت ئه‌و هه‌موو بوهتان و درۆیانه به‌سه‌ر سه‌له‌فییه‌كان دا ده‌ڕێژیت و به‌میزاج و بۆچوونى خۆت شت لێكده‌ده‌یته‌وه،به‌لاَم كاكى ته‌كفیرى چونكه قسه‌كانى له‌هه‌واوه ده‌رده‌چن و مه‌به‌ستى پێى ناشیرینكردنى سه‌له‌فییه‌كان بوو واته قسه‌و دڵى یه‌ك نه‌بوون ئه‌وه‌تا هه‌واڵه‌كه‌ى هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌و به‌سه‌ر خۆى دا شكایه‌وه، هه‌روه‌ك شیخ الاسلام ده‌فه‌رموىَ {من لم يكن لسانه ورا‌ء قلبه كان كثير التقلب والتناقض}. بيان تلبيس الجهمية 3/597. به‌ڵىَ خوێنه‌رى به‌ڕێز ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌ك بكه‌یت له‌نێوان قسه‌كانى كاك مه‌ریوان له‌گه‌ڵ قسه‌كانى حسن ته‌كفیرى ئینجا بۆت روون ده‌بێته‌وه كه چ زووڵمێكى له قسه‌كانى كاك مه‌ریوان كردووه‌و چۆن درۆ‌و بوهتانیشى بۆ ئێمه‌ى سه‌له‌فییه‌كان هه‌ڵبه‌ستووه. له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم كاك حسن ته‌كفیرى چیتر یارى به ئاینه‌وه مه‌كه‌ن و ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌واو ئاره‌زووه‌كانتان ده‌گونجێ وه‌رى ده‌گرن و ئه‌وه‌یشى نه‌گونجێت وه‌رى ناگرن. ئینجا كه‌مێك به‌خۆتدا بچۆوه‌و چیتر بوهتان به سه‌له‌فییه‌كان مه‌كه‌و قسه‌ى ناشیرینیش به زانایانى متمانه پێكراو مه‌ڵىَ هه‌روه‌كو پێشه‌وا (ابن عساكر) ده‌فه‌رموێ: (أن لحوم العلما‌ء رحمة الله عليهم مسمومة). (تبيين كذب المفتري، ص: 29) . وه‌هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت ( وكل من أطلق لسانه في العلما‌ء بالثلب بلاه الله عز وجل قبل موته بموت القلب ) . (تبيين كذب المفتري ص:425) .
|
