سه ر ديره كانچاوهروانی وه ڵامی ئه‌م پرسیارانه بن سه‌باره‌ت به سه‌له‌فی یه‌کان کراوه1-ئایا سه‌له‌فی حیزبه؟ وه‌ئه‌گه‌ر حیزب نی یه بۆچی خۆتان له خه‌ڵکی جیاکردووه‌ته‌وه‌و ناوخۆتان ناوه سه‌له‌فی ؟ 2-سه‌له‌فیه‌كان به‌ینیان له گه‌ڵ ده‌سه‌لاَت خۆشه ئایا ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت بۆ دژایه‌تی حیزبه ئیسلامی یه‌كان كاربكه‌ن؟
3-زۆر له سه‌له‌فیه‌كان مقلیدن (لاسای كه‌ره‌وه‌ن) باوه‌ریان به‌س به زانا عره‌به‌كان هه‌یه گرنگی به‌وانه‌ی كوردستانی خۆمان ناده‌ن. 4-ئێوه به‌س گرنگی ده‌ده‌ن به بیر‌و باوه‌ر (عقیده)، لایه‌نه‌كانی ته‌فسیرو سیره‌ی پێغه‌مبه‌ران(علیه الصلاة والسلام) فه‌رامۆش ده‌كه‌ن . 5-له لای ئێوه ئه‌وانه‌ی ریشی هه‌بێت و شه‌رواڵه‌كه‌ی كورت بێت ئیتر سه‌له‌فی یه ، ئایا ئه‌مه قیاسه بۆ به سه‌له‌فی كردن. 6-ئێوه دژایه‌تی فكره‌ی سید قوتب و حسن به‌نا ده‌كه‌ن، ئایا ئه‌وانیش خزمه‌تیان به ئیسلام نه كردووه؟ 7-ئێوه ده‌رس به هه‌ر كه‌سێك بڵێن سه‌ره‌تا فێری ده‌كه‌ن چۆن دژایه‌تی حیزبه ئیسلامی یه‌كان بكات و رقی لێیان بێت، ئایا موسوڵمانان نابێت برابن له ناو یه‌كدا؟ 8-هه‌موو شتێك لای ئێوه بیدعه‌یه، هه‌ركه‌سێك كارێك بكات به‌نه‌زانیش بێت ئیتر پێی ده‌ڵێن بیدعه‌چی یان مبتدع. 9-ئێوه باسكردنی سیاسه‌ت لاتان بڤه‌یه، باوه‌رتان به سیاسه‌ت نیه، ئه‌ی باشه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) سیاسه‌تی نه‌كردووه . 10-ئێوه هه‌ركه‌سێكتان هه‌ڵده‌سێت ده‌بێت به زانای جه‌رح و تعدیل فلاَن بیدعه‌چی یه، فلاَن تكفیری یه ، فلاَن قطبی یه ؟ |
