سه ر ديره كانبهكافر زانین - بنچینه‌كانى و رِێك خه‌رو بهستهرهكانىبهكافر زانین - بنچینه‌كانى و رِێك خه‌رو به‌سته‌ره‌كانى
ئه‌م بابه‌ته و چه‌ند باسێک له‌م باره‌یه‌وه بڵاو ده‌که‌ینه‌وه له کتێبی ئاگادار کردنه‌وه له په‌له‌کردن له به‌کافر دانان
كافر كردنى هه‌موو كه‌سێك كه حوكم نه‌كات به قورئان به‌بێ درێژى (تفصیل) دیارده‌یه‌كى ترسناكه‌و ناشاردرێته‌وه له هه‌موو كه‌سێكى خاوه‌ن عاقڵ و دین، وه په‌له كردن له ده‌ربرِینى كوفر به‌م شێوه‌یه‌ى كه ئه مرِۆ ده‌یبینین، وه‌زمان درێژى كردن له ئابرِووى كاربه‌ده‌ستان هۆكارى ئاشكرا‌و سه‌رئه‌نجامى خراپى خۆى هه‌یه كه له زۆر ووڵات و شوێن دا گه‌یشتۆته ئاژاوه‌و ده‌رچوون، كه له ئه‌نجامى دا ماڵ وێرانى و گیان ده‌رچوون و ناموس پێشێل كردن رِووى داوه، وه پارچه پارچه‌یى و جیاوازى و بچرِان له نێوان موسڵمانان دا دروست بووه، وه رِێگاى بانگه‌واز كردن و چاكسازى ته‌نگ بووه، وه ئه‌میش ئاشكرایه‌و بینراوه.
وه له‌به‌ر گرنگى روون كردنه‌وه‌ى حه‌ق له‌م بابه‌ته‌دا هه‌ندێ له قسه‌ى زانا باوه‌رِ پێكراوه‌كانم كۆ كردوه‌ته‌وه له‌م ئیشه گه‌وره‌یه‌دا، ره‌حمه‌تى خوا له‌وانه‌یان بێت كه نه‌ماون وه ئه‌وه‌یشى كه‌ماوه بیانپارێزێت، به جه‌خت له‌سه‌ركراوى بابه‌تى (حوكم نه‌كردن به قورئانیان) ئاشكرا روون كردۆته‌وه و درێژه‌یان پێ داوه بۆ(إقامة الحجة) كردنه سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌قى كورت و گۆرِینى مانا و رِه‌هاو به‌ربڵاو گومرِاكردن وه‌رده‌گرن (الإجمال و التڕویل والإطلاق والتضلیل).& nbsp;
ره‌حمه‌تى خوا له ابن القیم بێت كه ده‌فه‌رمێت:
فعلیك بالتفصیل والتبین فال
إطلاق والإجمال دون بیان
قد أفسد هذا الوجود خبطا ال
أذهان ولاراء كل زمان
واته: ده‌ست بگره به ده‌قه درێژ‌و رِوون كراوه‌كانه‌وه، چونكه ده‌قى به‌ربڵاو رِه‌هاو كورت به‌بآ روون كردنه‌وه ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌یان توشى ئاشوب كردووه، وه بیر‌و هۆش و بۆچونیان له هه‌موو سه‌رده‌مێك دا تێك داوه .
وه پێش ئه‌وه‌ى بچمه سه‌ر ووته‌ى زانا به‌رِێزو پایه به‌رزه‌كان، وه هه‌تا خوێنه‌ر بخه‌مه ناو شێوه‌یه‌كه‌وه كه ئه‌م كه‌سانه‌ى پێ گه‌یشتون له ئه‌نجامى تێكه‌ڵ كردن و ئیش كردن به ده‌قه كورته‌كان و لادان و گۆرِین، له‌گه‌ڵ كه‌می زانیارى و تێگه‌یشتن، زانیارىیه‌كى تازه باس ده‌كه‌م كه چاوه‌رِوانى روودانیم نه‌ده‌كرد له كه‌سانێكه‌وه كه بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه چاكسازن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: له‌گه‌لڕ روونى و دیارى ده‌قه یه‌كلاكه‌ر و ئاشكرا ودرێژه‌كان له په‌رتوكه‌كانى ئه‌هلى سونه‌ت و جه‌ماعه‌ت له پێشینه‌كان وپاشینه‌كان (السلف والخلف) له‌بابه‌تى ته‌كفیر، بینراوه كه كه‌سانێك قسه‌كانیان كۆده‌كه‌نه‌وه له شوێنێكى تایبه‌تى ده‌ست نیشان كراودا كه خۆى له‌ماناو ناوه‌رِۆكه‌كه‌ى تێنه‌گه‌یشتوه له‌به‌ركه‌مى هه‌ست كردنى، پاشانیش ده‌قه‌كه مل كه‌چ ده‌كات و ده‌گۆرِێت به گوێره‌ى زانیارىیه كه‌مه‌كه‌ى و بۆچونه هه‌ڵچووه تورِه‌كه‌ى، هه‌تا له‌یه‌كێكیان گێرِاوه‌ته‌وه ووتویه‌تى: گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ى كه‌وا هه‌ڵوێستى فڵانه زانا- كه پێش چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك كۆچى دواى كردووه-بنیات نراوه له‌سه‌ر(به‌رنامه‌ى سه‌له‌فى و رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ى سه‌رده‌مى) (سلفیه المنهج وعصریه المواجهه)كه ئه‌میش له دروشمه به‌تاڵه‌كانیانه، چۆن ئه‌بێت كه‌سێك به‌رنامه‌كه‌ى سه‌له‌فى بێت و رووبه‌رِووبونه‌وه‌كه‌ى سه‌رده‌مى بێت له‌یه‌ك كاتدا… سه‌له‌فى ئه‌وه‌یه كه زانا گه‌وره‌كانمانى له سه‌ره‌وه ئه‌ویش خۆشه‌ویسته له دڵماندا وه داواكارین له خواى گه‌وره له‌و كه‌سانه بین كه ئه‌و شوێنه‌وارانه‌یان گرتۆته به‌ر.
به‌ڵام رِووبه‌رِووبوونه‌وه‌ى هاوچه‌رخى مه‌به‌ستى پێی زانینى ده‌وربه‌ره وه‌كو ده‌ڵێن، وه هه‌بوونى توانا به‌سه‌ر خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ رِووداوه‌كان و هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵیاندا هه‌رچۆنێكیان بووێت، كه ئه‌میش شتێكى رِه‌ت كراوه‌یه له بنچینه‌كه‌یه‌وه، چونكه دین به بۆچوون نىیه، وه هه‌وڵى هه‌ركه‌سێك یان رِێكخراوێك كه (ضوابطی شه رعی) به‌سته‌ره‌وه شه‌رعیه‌كان به‌رِێوه‌یان نه‌بات ئه‌وا له تاوان نزیك تره وه‌ك له پارێزراوى، وه له‌رِێ ده‌رچوون نزیكتره وه‌ك له دامه‌زراوى.
وه پێویسته به‌ربه‌ست له‌م شته به‌تاڵ و پوچه‌ڵ و نه‌زانیانه بكرێت به ووتنى حه‌ق و ئاشكرا كردنى و رِوون كردنه‌وه بۆ خه‌ڵكى، چونكه هه‌ڵسوكه‌وت و قسه‌ى جوان كردن له‌سه‌ر حسابى دین له‌به‌رژه‌وه‌ندى دا نىیه وله‌سه‌ر گه‌ردنى لاناچێت .
وه زۆر له قوتابیانى زانست رِاوه‌ستاون وبێ ده‌نگن له رِوونكردنه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى رِاست به چه‌ند بیانویه‌كى ناته‌واوه‌وه، یه‌كێكیان رِازى نابێت له‌سه‌ر دابه‌شكردنى په‌رتوكێك كه ئاگادارى خه‌ڵكى بكاته‌وه له بیدعه‌و ئه‌هلى بیده‌ع به‌سه‌ر قوتابیه‌كانى دا بۆ ئه‌وه‌ى لێی دوور نه‌كه‌ونه‌وه، یه‌كێكى تر په‌رتوكى به‌رنامه‌یى (منهجى) ناوێت، چونكه جیاوازى دروست ده‌كات له بۆچوونه‌كانیدا به قسه‌ى خۆى، به هیواى چ سودێكه‌وه ده‌بێت له‌ده‌رسانێكدا كه ئه‌م زانیاریه گه‌وره‌یه‌ى لێ كه‌م بێت، وه‌چ زانیارییه‌ك سوود ده‌گه‌یه‌نێت به خاوه‌نه‌كه‌ى كه خۆى داناوه بۆ دژایه‌تى كردنى كاربه‌ده‌ستانى، وه په‌رتوكانێك كه خه‌ڵكى فێره حه‌ق بكه‌ن چ جیاوازى و ئاشوبێك ده‌نێنه‌وه هه‌تا خه‌ڵكى خۆیان نه‌ده‌ن به‌ده‌ست هه‌موو بیدعهچىیهكى رِقاویه‌وه، وه خۆپاراستن چاكتره له چاره‌سه‌ركردن.
نعیب زماننا والعیب فینا وما لزماننا عیب سوانا
واته: تانه‌و كه‌م و كورِى له‌سه‌رده‌مه‌كه‌مان ده‌گرین كه‌م و كورِیه‌كه‌ش له خۆماندایه، سه‌رده‌مه‌كه‌مان هیچ كه‌م و كورِى نىیه جگه له‌خۆمان.
|
