(به‌ڵكو زیادرِه‌وى نه‌زانه‌كان! واى له هه‌ندێ خه‌ڵكى كردووه به‌ر به‌ره‌كانیمان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن له‌خۆدانه‌پاڵ (سه‌له‌فیه‌ت) وه خۆیان كۆكردۆته‌وه بۆى، كه ئه‌وان له‌م كاره‌یاندا- سه‌ره‌رِاى كاره‌كانى تریان!! دوورترین كه‌سن له سه‌له‌فیه‌ت، وه له‌پاكى و بێگه‌ردى به‌رنامه‌كه‌ى
!!
ده‌ڵێن - یاخود پێیان ده‌وترێت!: (سه‌له‌فى جیهادى)! یاخود (سه‌له‌فى چاك سازى)!! به‌ڵكو هه‌ندێكیان گومرِا كردنه‌كه‌یان گومرِاتر كردووه كه ده‌ڵێن (سه‌له‌فى زانستى)!!! كه ئه‌م شتانه - سوێند به‌خواى گه‌وره - له هیچ شتێكى زانست نىیه!! وه من به جه‌خت له‌سه‌ر كراوى سوپاسى خواى گه‌وره ده‌كه‌م كه له سه‌ركرده سیاسىیهكان و رِۆژنامه وانیه‌كان: تا ئێستا كه‌سانێك هه‌ن خاوه‌نى دادپه‌روه‌رى و ژیرین كه جیاوازى ده‌كه‌ن له نێوان (سه‌له‌فیه‌تى رِاسته‌قینه) به به‌رنامه گه‌شاوه‌كه‌ى، وه له نێوانى ئه‌م كه‌سانه‌ى كه فێڵ و دژایه‌تى خۆیان ده‌شارنه‌وه وه خۆیان داده‌پۆشن به خۆدانه پاڵى به‌تاڵیان بۆ سه‌له‌فیه‌ت، وه سوێند به خوا ئه‌گه‌ر ئه‌م جیا كارىیه نه‌بوایه ئه‌وا باش و خراپ، زانا و نه‌زان تێكه‌ڵ به یه‌كتر ده‌بون!! وه‌شێوازى سه‌له‌فیه‌ته رِاسته‌قینه‌كه‌مان ده‌شێوێنرا - كه قۆناغ به قۆناغ و نه‌وه به نه‌وه ماوه‌ته‌وه له نێوان زانا خوا ویسته‌كان تا گه‌یشتوه به زانا گه‌وره‌كانمان وه‌ك ابن باز و - الألبانی و - ابن عثیمین - سهلهفىیهتى هێمنى و ئاسایش و ئارامى و ئیمان .
وه سوپاس بۆ په‌روه‌ردگارى هه‌موو جیهان كه بانگه‌وازى سه‌له‌فى رِاسته‌قینه هیچ رِۆژێك له رِۆژان نه‌بووه وه إنشاء الله نابێت به (كۆمپانیایه‌كى بازرگانى) یاخود (ناسنامه‌یه‌كى حیزبى) به‌ڵكو به ته‌نها بانگه‌وازێكى خواویستىیه، ئاوى بوونى خۆى وه‌رده‌گرێت له سه‌رچاوه‌ى پاكى هه‌ڵقولاَوى قورئان و سوننه‌ت، وه هیچ مانه‌وه‌یه‌كى تیا نىیه ته‌نها بۆ هیدایه‌تى پاك و بێگه‌ردى ئه‌مین نه‌بێت...
( بۆیه تۆمه‌ت بار كردنى بانگه‌وازى سهلهفىیهت به‌وه‌ى كه بزوتنه‌وه‌یه به ماناى ئه‌وه‌ى حیزبه بۆ نمونه، ئه‌مه سته‌م و تاوانه به‌رامبه‌رى ده‌كرێت، چونكه خۆى دژایه‌تى حیزبایه‌تى رِق لێ‌بوو ده‌كات كه ئوممه‌تى ئیسلامى پارچه پارچه كردووه، هه‌روه‌كو چۆن پێشتر دژایه‌تى ده‌مار گیرى مه‌زهه‌بى كردووه...
وه بانگه‌وازى سه‌له‌فى پیرۆز له هه‌موو شتێك زیاتر دوور تره له رِووبه‌رِووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستان و فه‌رمان رِه‌وایانى موسڵماناندا هه‌رچه‌نده سته‌م و خراپه بكه‌ن، به‌ڵكو ئامۆژگارىیان ده‌كات و نه‌رموونیان ده‌بێت له گه‌ڵیاندا وه دوعایان بۆ ده‌كات هه‌ر وه‌كو چۆن پێشه‌وا [ فضیل بن عیاض] وه جگه له‌و (رِه‌حمه‌تى خوایان لێ بێت) ده‌فه‌رمون:
لو كانت عندی دعوه مستجابه لدعوت بها للسلطان، لأن بصلاحة صلاح الأمة.
واته: ئه‌گه‌ر یه‌ك دوعاى وه‌رگیراوم هه‌بوایه لاى خواى گه‌وره ئه‌وا ئه‌و دوعایه‌م
بۆ فه‌رمان رِه‌وایان ده‌كرد، چونكه چاكى ئه‌وان ده‌بێته هۆى چاكى هه‌موو ئوممه‌ت .
وه سه‌له‌فیه‌كان - نه‌ك ئه‌وانه‌ى بانگه‌شه‌ى ده‌كه‌ن! - خه‌ڵكى ناوروژێنن وه نایان كه‌ن به گژ فه‌رمان رِه‌واكانیان و شۆرِشیان پێ ناكه‌ن تا به هۆیه‌وه بگه‌ن به ئامانجى دیارى كراوى خۆیان!! وه هێمنىء ئارامى و ئاسایش و ئیمان بنچینه‌ى بنه‌رِه‌تى بانگه‌وازى سهلهفىیهته، كه ئه‌مان له هه‌موو خه‌ڵكى زیاتر-وه واقعیش شایه‌تى ده‌دات - دژی توندوتیژى و توند رِه‌وى و وروژاندنى سیاسىء شۆرِش كردنن كه ئه‌مانه وڵاتء خه‌ڵكییان توشى ئاشوب كردووه...، ئه‌مان (سهلهفىیهكان) سوێند به‌خواى گه‌وره شایانترن به‌رِێز گرتن و خستنه پێشه‌وه، نه‌ك به رِاونان و ده‌ست به‌سه‌ردا گرتن و دوور خستنه‌وه - په‌نا به خواى گه‌وره -.
له کتێبی به‌رائه‌تی سه‌لفیه‌ت و شوێنکه‌وتوانی له ته‌قینه‌وه م عبدالطیف وه‌رگیراوه