بسم الله الرحمن الرحیم
به خێربێن بۆماڵپه‌ری خۆتان ماڵپه‌ری سارێژ:
له‌پاش سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره‌و صه‌لاَت و سه‌لام له سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)، سوپاس بۆ خوای گه‌وره ده‌ستمان كرد به دروست كردنی ئه‌م ماڵپه‌ره و له سه‌ر بنه‌مای پیرۆزی ئاینی ئیسلام .
سارێژ: سایتێكی ئاینی ئیسلامی زانستی رۆشنبیری میانره‌وی بێ لایه‌نه دووره له تووندوتیژی و ئاشووب و دووبه‌ره‌كی .
مه‌به‌ست له دروست كردنی ماڵپه‌ر:
مه‌به‌ستمان له‌م ماڵپه‌ره بانگه‌واز كردنه بۆ (توحید) یه‌كخواپه‌رستی و بانگ كردنی خه‌ڵكیه بۆ سه‌ر رێبازی پیرۆزی ئیسلام وریاكرنه‌وه‌وی موسوڵمانانی كوردستانی خۆشه‌ویست له هه‌موو گومراییه‌ك و مه‌ترسی هاوه‌ڵ بۆ خواپه‌یداكرن و دوور كه‌وتنه‌وه له په‌یره‌وو پرۆگرامی حزبه‌كان و خۆپاراستن له كۆمه‌ڵه گومراكان وه‌ك (المرجئه، الخوارج، القدریه،سروری،هتد..) .
پاشان ناسین و روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاینه پیرۆزه تاوه‌كو كاربكه‌ین به ئاداب و یاسا جوانه‌كانی ...
سارێژ: ده‌بێته مۆمێك له مۆمه‌كانی رووناك كه‌ره‌وه‌ی رێگا راسته‌كه‌ی رێبوارانی ئه‌م ئاینه پیرۆزه، تاوه‌كو وه‌ك خۆی په‌یره‌و بكرێت وه‌ك چۆن خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی روونیان كرووه‌ته‌وه نه‌ك به پێی ئه‌قڵی خۆمان ، به‌ڵكو به‌م شێوه‌یه بگه‌ینه به‌ر ره‌حمه‌تی خوا‌و ره‌زامه‌ندی ئه‌و، چونكه ده‌بێت موسوڵمان ته‌نها له كرداره‌كانیدا مه‌به‌ستی خوا بێت .
ده‌سته‌ی كار:
دیاره ماڵپه‌ری سارێژ دوور له ماڵپه‌ره‌كانی ترله هیچ كه‌سێك و هیچ كۆمه‌لێك وه‌كو لایه‌نی مادی یارمه‌تی نه‌دراوه بۆیه پشت به خوا دڵخۆشین به كاركه‌مان . وه ماڵپه‌ره‌كه دووره له هه‌ر بیر‌و باوه‌رێكی توند‌و ده‌مارگیری و بۆلایه‌نێك كارناكات . به‌ڵكو پشت به‌سته ده‌بێت به رێبازی راستی ئیسلام.
بانگه‌وازمان له سارێژ
1- گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ر ده‌قه‌كانی قورئانی مه‌زن و فه‌رموده راسته‌كان (صحیح)، وه‌تێگه‌یشتنیان له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه‌ی كه (سلف الصالح) پێشینه چاكه‌كانمان له سه‌ری بوون (صلى الله علیه وسلم) بۆ په‌یره‌و كردنی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه كه خوا په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ [وَمَنْ یُشَاقِقِ الرَّسُوڵ مِنْ بَعْدِ مَا تَبَیَّنَ ڵهُ الْهُدَی وَێتَّبِعْ غَیْرَ سَبِیلِ الْمُۆْمِنِینَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّی وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ ۖ وَسَاءَتْ مَصِیرًا] النساء:115 وه‌هه‌روه‌ها [فَإِنْ ێمَنُوا بِمِپْلِ مَا ێمَنتُم بِهِ فَقَدِ اهْتَدَوا] البقره:137.
2- پاك كردنه‌وه‌و پالێوته كردنی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه نوساوه به ژیانی موسلمانان له شرك، هه‌وه‌ها ئاگادار كردنه‌وه‌یان له بیدعه‌و بیر‌و بۆچوونه ده‌ره‌كی و باگلهكان، هه‌روه‌ها پاك كردنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)له ریوایه‌ته بێ هێزه‌كان(الچعیف والموچوع) كه پاكی ئیسلامیان شێواندوه‌و بونه‌ته رێگر له پێشكه‌وتنی موسلمانان، وه‌ك گه‌یاندنێك بۆ ئه‌و ئه‌مانه‌ته زانستییه‌ی كه له سه‌ر شانمانه.
هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم)فه‌رمووی { یحمل هژا العلم من كل خلف عدوله، ینفون عنه تحریف الغالین، وانتحال المبگلین، وتأویل الجاهلین} وه‌جێ به‌جێ كردنی فه‌رمانی په‌روه‌ردگار كه ده‌فه‌رموێ [وَتَعَاوَنُوا عَڵی الْبِڕّ وَالتَّقْوَی ۖ وَڵا تَعَاوَنُوا عَڵی الْإِپْمِ وَالْعُدْوَانِ] المائده:2.
3- په‌روه‌رده‌كردنی موسلمانان له سه‌ر ئایینه حه‌ق و راسته‌كه‌یان و بانگ كردنیان بۆ جێ به‌جێ كردنی حوكمه شه‌رعیه‌كان، وه‌خۆرازاندنه‌وه به فه‌زل و ئادابه‌كانی، كه‌زامنی ره‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگاریان بۆ ده‌كا، وه خۆشی و سه‌رفرازیان بۆ به‌دی دێنێت، وه‌ك به‌دیهێنانێك بۆ ئه‌و وه‌سفه‌ی كه قورئان كردویه‌تی بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه جیایانی كردۆته‌وه له خه‌ساره‌تمه‌ندان [وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْڕ] العصر:3 وه‌هه‌روه‌ها [كُونُوا رَبَّانِیِّینَ بِمَا كُنتُمْ تُعَلِّمُونَ الْكِتَابَ وَبِمَا كُنتُمْ تَدْرُسُونَ] ال عمران: 79
4- زیندوو كردنه‌وه‌ی مه‌نهه‌جی ئیسلام به راستی له ژێر رۆشنایی قورئان و سوننه‌ت، وه له سه‌ر رێبازی (سلف الصالح) پێشینه چاكه‌كانی ئه‌م ئوممه‌ته، وه‌لادانی ده‌ماگیری مه‌زهه‌بی، وه بیری ته‌سكی حیزبایه‌تی كه باڵی كێشاوه به سه‌ر بیر‌و هۆشی زۆرێك له موسلمانان، وه ده‌ووری خستونه‌ته‌وه له برایه‌تی موسلمانانی راسته‌قینه‌ی پاك، وه‌ك په‌یره‌و كردنێك بۆ ئه‌مری په‌روه‌ردگار كه ده‌فه‌رموێ [وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّـهِ جَمِیعًا وَڵا تَفَرَّقُوا] ال عمران: 103 وه فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)( كونوا عباد الله إخوانا )
5- نه‌ووروژاندنی خه‌ڵكی و هان نه‌دانیان به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌لێتداران =سه‌ركرده‌كان ئه‌گه‌ر زولم و زۆرداریشیان كرد- نه له سه‌ر مینبه‌ره‌كان وه نه له هیچ شوێنێكی تر چونكه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی رێبازی (سلف الصالح) پێشینه چاكه‌كانی ئه‌م ئوممه‌ته‌یه، وه وه‌كو به‌جێ گه‌یاندنی فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم)كه‌ده‌فه‌رموێ ( من أراد ێنصَحَ لژی سلگان فلا یُبْدیه علانیه ولیأخژ بیده، فإن سَمِعَ منه، وإلا كان أدی الژی علیه- حدیپ صحیح.
6- هه‌وڵدان به‌ره‌و ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی ژیانێكی موسمانانه‌ی ووشیار له سه‌ر مه‌نهه‌جی پێغه‌مبه‌ران، وه دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی خوا په‌رست وه‌جێ به‌جێ كردنی حوكمی خوای گه‌وره له سه‌ر زه‌وی، ئه‌مه‌ش هه‌مووی له‌ژێر بابه‌تی (التصفیه والتربیه) پاككردنه‌وه‌ی ئیسلام له شته زیاده‌كان و په‌روه‌رده‌كردنی خه‌ڵكی له‌سه‌ر ئه‌و ئیسلامه پاككراوه‌یه، كه له‌م ئایه‌ته پیرۆزه وه‌رگیراوه [وَیُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَه‌َ وَیُزَكِّیهِمْ ] البقره: 109 ، وه له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌م ئایه‌ته [وَإِمَّا نُڕێنَّكَ بَعْچَ الَّژِی نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّێنَّكَ فَإِڵیْنَا مَرْجِعُهُمْ] یونس: 46وه به‌دیهێنانی ئه‌م قاعده شه‌رعییه كه ده‌فه‌رموێ ( من تعجل الشیء قبل ێوانه عواقب بجرمانه) واته هه‌ر كه‌سێك په‌له بكا له شتێك به‌ر له‌هاتنی كاته‌كه‌ی، ئه‌وا، سزا ده‌درێ به‌بێ به‌ش بوون لێی.
- ئه‌مه بانگه‌وازی ئێمه‌یه، جا ئێمه‌ش بانگی هه‌ر هه‌موو موسلمانان ده‌كه‌ین بۆ پشت گرتنمان و یارمه‌تیدانمان بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌م ئه‌مانه‌ته‌ی كه‌وا موسلمانان هه‌ڵده‌ستێنێته‌وه،و ئالێی ئیسلام له رۆژهه‌لێت و رۆژئاوا به‌رز ده‌كاته‌وه به‌راستگۆیی برایه‌تیه‌وه، وه‌پاكی خۆشه‌ویستی پشت ئه‌ستورین به سه‌ر خستنی خوای گه‌وره‌و جێگیركردنی بۆ به‌نده صالحه‌كانی [ وَلِلَّـهِ الْعِزَّه‌ُ وَلِرَسُولِهِ وَلِلْمُۆْمِنِینَ] المنافقون: 8 [هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَىٰ وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ] التوبه: 33
وه پشت به خوا هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه بلاَو ده‌كه‌ینه‌وه كه موسوڵمانان تیونویانه، دڵخۆشین به ناردنی بابه‌ته‌كانی ئێوه‌ی به‌رێز، وه هه‌ر بابه‌تێَكی تر بلاَو ده‌كه‌ینه‌وه كه‌له لایه‌ن هه‌ر كه‌سێكه‌وه بۆمان بێت به‌لاَم پاش ئه‌وه‌ی كۆمه‌لێك له‌مامۆستایانی شاره‌زا له بواری ئاینی ئیسلام پێداچوونه‌وه‌ی بۆبكه‌ن و له ته‌رازووی قورئان و فه‌رمووده‌ی بده‌ن.