م/ عبداللطیف أحمد مصطفی به‌شی دووه‌م
نه‌خێر حیزبایه‌تی ده‌رده نه‌ك ده‌رمان، وه هۆكاری دووبه‌ره‌كی و فه‌شه‌له نه‌ك سه‌ركه‌وتن و وه‌ده‌ست هێنان.
تێبینی/ كاتێك ئه‌م ڕاستییه ده‌خه‌ینه ڕوو مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییه كه موسڵمانان هاوكاری یه‌كتر نه‌كه‌ن له‌سه‌ر كاری خێر‌و چاكه‌و بڵاو كردنه‌وه‌ی ئیسلامه‌تی، نه‌خێر پێویسته چه‌نده ئێستا كارده‌كرێت بۆ خزمه‌تی ئیسلام ئه‌وه زیاتر هه‌وڵ بدرێت و خه‌ڵكی له‌دین شاره‌زا بكرێت، به‌ڵام له‌قاڵبێكی فراوانی هاوكاری شه‌رعیدا نه‌ك له‌قاڵبی ته‌سكی حیزبایه‌تیدا.
وه‌هه‌روه‌ها كاتێك به‌موسڵمانان ده‌ڵێن وریابن له‌ڕێچكه داهێنراوه‌كان و نه‌كه‌ونه شوێن حیزبایه‌تی به‌ناو ئیسلامه‌تی یان غه‌یری ئیسلامه‌تی مانای ئه‌وه نییه كه ئێمه حیزبێكمان دروستكردووه‌و خه‌ڵكی بۆلا بانگ ده‌كه‌ین
، نه‌خێر به‌خه‌ڵكی ده‌ڵێین ئێمه هه‌ر مه‌ناسن و به‌ڵام پێویسته خوای خۆتان بناسن و دینه‌كه‌تان بناسن و شوێن پێغه‌مبه‌ره‌كه‌تانصلی الله علیه وسلم و پێشینه چاكه‌كان (السلف الصالح) رچی الله عنه بكه‌ون، وه ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه‌و ئێوه‌ش یه‌كسانه و وه‌كو یه‌كه، پێویسته هه‌موومان به‌گشتی شوێن ڕێبازی پێشینه چاكه‌كان بكه‌وین له‌دیندا، چونكه سه‌رفرازی دونیا‌و قیامه‌ت ته‌نها له‌وه‌دایه كه‌شوێن ئه‌وان بكه‌وین وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی:
وَالسَّابِقُونَ الْأَوَّلُونَ مِنَ الْمُهَاجِڕینَ وَالْأَنْصَاڕ وَالَّژِینَ اتَّبَعُوهُمْ بِإِحْسَانٍ رَچِێ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَچُوا عَنْهُ وَأَعَدَّ ڵهُمْ جَنَّاتٍ تَجْڕی تَحْتَهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِینَ فِیهَا أَبَدًا ژلِكَ الْفَوْزُ الْعَڤِیمُ [التوبه: ١٠٠].
واته: ئه‌و پێشكه‌وتوانه‌ی یه‌كه‌م له كۆچكه‌رو پشتیوانه‌كانیان، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه‌شوێنیان كه‌وتوون به‌باشی، ئه‌وه خوا لێیان ڕازی بووه‌و ئه‌وانیش ڕازی بوون به‌به‌خشنده‌یی خوا بۆیان، وه‌به‌هه‌شت و باغاتێكی بۆئاماده كردوون كه چه‌نده‌ها ڕوباریان به‌ژێردا ده‌ڕوات، وه‌به به‌رده‌وامی تیایدا ده‌مێنێته‌وه كه ئه‌مه به‌ڕاستی سه‌رفرازی گه‌وره‌یه!.
كه‌واته: شوێن كه‌وتنی پێشینه چاكه‌كان رچی الله عنه له‌دونیادا تاكه ڕێبازی سه‌رفرازی مه‌زنه، له‌به‌ر ئه‌وه خۆشمان و خه‌ڵكیش بۆ ئه‌و ڕێبازه بانگ ده‌كه‌ین، نه‌ك بۆ ڕێچكه‌یه‌كی حیزبی تازه داهێنراو. وه‌ئه‌مه‌ش جیاوازییه‌كی ئاشكرایه له‌نێوان بانگه‌وازی سه‌له‌فییه‌ت و بانگه‌وازی حیزبییه‌ت.
سه‌له‌فییه‌ت بانگه‌وازییه بۆلای خوا‌و شوێنكه‌وتنی پێغه‌مبه‌روصلی الله علیه وسلم پێشینه چاكه‌كانرچی الله عنه كه‌ئه‌ویش ڕێگای به‌هه‌شته.
حیزبیه‌ت بانگه‌وازیه بۆلای سه‌ركرده حیزبیه‌كان و پرۆگرامی حیزب و بڕیاره‌كانی، كه‌ئه‌مه‌ش ڕێچكه‌ی دابڕێنه‌ره له ڕێگای ڕاست و گومڕا بوون و به‌ره‌و دۆزه‌ح چوونه ئه‌گه‌ر چی به‌ناوی ئیسلامیشه‌وه بێت، چونكه له‌ئیسلامدا فره حیزبێتی نییه، موسڵمانان تێكڕا به عه‌ره‌ب وكوردو فارس و تورك و.. .. حیزبی خوای گه‌وره‌ن وه‌له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا ئه‌م حیزبه‌ی خوای گه‌وره هه‌ر هه‌بووه.
به‌ڵام حیزبه‌كان سه‌ریان هه‌ڵداوه له‌ناو حیزبی خوا كه حیزبی خوایان پارچه پارچه كردووه و موسڵمانانیان دابڕ دابڕ كردووه.
وه‌دروست نییه هیچ كام له‌م حیزبه ئیسلامیانه به‌خۆیان بڵێن ئێمه ئه‌و (حزب الله) یه‌ین كه قورئان باسی كردووه له‌به‌ر چه‌ند هوَیه‌ك:
1- چونكه حزب الله له‌قورئاندا به(تاك) باسكراوه نه‌ك به‌كۆمه‌ڵ، واته ته‌نها یه‌ك (حزب الله) هه‌یه، كه‌چی ئه‌م حیزبانه چه‌ندها حیزبن، كه‌واته چۆن ده‌كرێت چه‌نده‌ها حیزبی لێك جیا خۆی به‌تاكه (حزب الله) بزانێت؟!.
2- له‌قورئاندا ووشه‌ی (أحزاب) واته حیزبه‌كان به‌خراپی هاتووه نه‌ك به‌باش باسكرا بێت، وه‌ئه‌مانه‌ش چه‌نده‌ها حیزبن نه‌ك یه‌ك حیزب كه‌واته ووشه‌ی (أحزاب) ده‌یانگرێته‌وه نه‌ك (حزب الله).
وه‌پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: (وستفترق أمتی علی پلاپ وسبعین فرقه كلها فی النار إلا واحده، قالوا من هی یارسول الله، قال ما أنا علیه الیوم وأصحابی)( ).
واته : ئوممه‌تی ئیسلام ده‌بێت به‌حه‌فتاو سێ فیرقه گشتیان بۆ دۆزه‌خن ته‌نها یه‌كێكیان نه‌بێت، وتیان كامه‌یه ئه‌و ڕزگار بووه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی: ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ن كه له‌سه‌ر ڕێبازی من و هاوه‌ڵانمن رچی الله عنه.
واته: ئه‌وانه‌ن كه له‌سه‌ر ئه‌و ئیسلامه ده‌ڕوَن كه سه‌له‌فی صالح پێشینه چاكه‌كانی له‌سه‌ر بووه، نه‌ك ئه‌وانه بن كه شوێن كه‌وته‌ی گروپه داهێنراوه‌كانن.
كه‌واته: كۆمه‌ڵی ڕزگاربوو، وه‌كۆمه‌ڵی شوێن كه‌وته‌ی حه‌ق و حیزبی خوا یه‌كه‌و نابێ به‌دوو، له‌كاتێكدا كه گروپه گومڕاكانی ناو بازنه‌ی ئوممه‌تی ئیسلام زوَرن و هه‌مووشیان به‌ئیسلامی ناسراوه وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی: (ئوممه‌ته‌كه‌ی من واته: موسڵمانان ده‌بنه حه‌فتاو سێ فیرقه) فیرقه ئیسلامیه‌كانی باسكرد كه‌ده‌چنه دۆزه‌خه‌وه، به‌ڵام ئه‌و فیرقانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به‌ئیسلامه‌وه نه‌ماوه خۆیان حوكمیان له‌سه‌ر خۆیان داوه‌و ئیعلانی دووری خۆیانیان كردوه له‌ئیسلام –په‌نابه‌خوا-.
وه‌هه‌روه‌ها ڕیبازی ڕاست ته‌نها یه‌كه به‌ڵام ڕێچگه‌ی لاڕێ زۆرن وه‌ك له ئایه‌ته‌ی پێشوودا ده‌ركه‌وت:
) وَأَنَّ هَژا صِرَاگِی مُسْتَقِیمًا فَاتَّبِعُوهُ [ الأنعام: ١٥٣].
(صراگ) : تاكه ، (سُبُل): كۆیه‌و زۆرن.
كه‌واته فره حزبێتی حزبه ئیسلامیه‌كان خۆی له‌خۆیدا ئاشكراترین به‌ڵگه‌یه كه ئه‌وان له‌سه‌ر تاكه ڕێگاڕاسته‌كه نین، به‌ڵكو له‌سه‌ر ڕێچكه زۆره‌كانن، چونكه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حه‌ق بونایه ئه‌وا ناكۆك و پارچه پارچه نه‌ده‌بوون.
3- وه‌هه‌روه‌ها پرسیار ده‌كه‌ین له‌م حیزبه ئیسلامیانه كه هه‌ریه‌كه‌یان خۆی به(حزب الله) ی ڕاسته‌قینه ده‌زانێت وئایه‌تی (أولئك حزب الله) ده‌كه‌نه به‌ڵگه بۆ چه‌واشه كردنی خه‌ڵكی، پێیان ده‌ڵێین هه‌ریه‌كێ له‌ئێوه ڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبه‌كه‌ی دیاره كه ساڵانه یادی دامه‌زراندنی ده‌كه‌نه‌وه وه‌ك جوله‌كه‌و گاوه‌ره‌كان كه یادی ساڵرۆژی دامه‌زراندنیان هه‌یه!.
جا ئایا پێش ئه‌وه‌ی كه حیزبه‌كه‌تان دابمه‌زرێت كه به(حزب الله) ی داده‌نێن، ئایا پێشتر (حزب الله) هه‌بوو یان نه‌بوو؟!.
له‌وه‌ڵامدا دوو ڕێگه‌تان له‌پێشه:
1- ئه‌گه‌ر بڵێن نه‌بوو ئێمه دروستمان كرد، ئه‌وه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه‌موسڵمانان نه‌بوون پێشتر، وه‌به‌ڵكو خۆشتان پێش دامه‌زراندنی حیزبه‌كه‌تان له(حزب الله) نه‌بوون، وه‌كه مرۆڤیش له(حزب الله) نه‌بێت ئه‌وه له (أحزاب الشیگان)ه، كه‌واته خۆشتان و تێكڕای موسڵمانانیش گومڕابوون و كافر بوون په‌نابه‌خوا.
وه‌كه‌وا بوو بێگومان ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه ناكه‌ن كه بڵێن پێش حیزبه‌كانمان (حزب الله) نه‌بووه، كه‌واته په‌نا ده‌به‌نه به‌ر وه‌ڵامی دووه‌م كه ئه‌مه‌یه:
2- (حزب الله) به‌رده‌وام هه‌بووه پێش دامه‌زراندنی حیزبه‌كانیشمان.
وه ئه‌م وه‌ڵامه ڕاسته، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی:
(لاتزال گائفه من أُمتی ڤاهرین علی الحق)( ).
واته: به‌رده‌وام كۆمه‌ڵێك ده‌بن له‌ئوممه‌تی من كه‌دیارن له‌سه‌ر حه‌ق.
كه‌واته: موسڵمانان به‌گشتی هه‌بوون پێش حیزبه‌كانتان، وه له‌وه‌ش زیاتر كۆمه‌ڵێكیش هه‌ر هه‌بووه كه بانگه‌وازی بۆ حه‌ق بكات و به‌ته‌واوی له‌سه‌ر حه‌ق بووبێت، كه‌واته (حزب الله) هه‌ر هه‌بووه!، كه‌وا بوو ئه‌گه‌ر(حزب الله) هه‌بوو، ئه‌ی دامه‌زراندنی حیزبه‌كانتان له‌چی؟ وه‌بۆچی؟
بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست؟!.
یان بۆ ئه‌وه‌یه كه ئیسلامه‌تی بڵاوبكه‌نه‌وه؟!.