م/ عبداللطیف أحمد مصطفی به‌شی سێ یه‌م
كه‌بۆ یه‌كه‌مه ئه‌وه به‌ئاشكرا مه‌به‌سته‌كه‌تان ده‌ربڕن و مه‌یده‌نه پاڵ ئیسلام و موسڵمانانیش پارچه پارچه مه‌كه‌ن.
وه‌ئه‌گه‌ر بۆ دووه‌میشه ئه‌وه ئیسلامه‌تی به‌و هۆكاری حیزبایه‌تییه بڵاو نابێته‌وه وبه‌ره‌و پێشه‌وه ناچێت، به‌ڵكو زیاتر موسڵمانان ده‌بنه ناكۆك له‌گه‌ڵ یه‌كتری و به‌یه‌كترییه‌وه خه‌ریك ده‌بن و فه‌شه‌ل ده‌هێنن و دژایه‌تی ده‌كرێن .
وه‌هه‌روه‌ها بۆتان نییه ناو له‌حیزبه‌كانتان بنێن (حزب الله)، چونكه دانتان نا به‌وه‌ی كه (حزب الله) پێش ئێوه‌ش هه‌ر هه‌بووه و حیزبایه‌تیش نه‌بووه ، كه‌واته ئێوه چه‌ند گروپێكتان دروستكردوه له‌ناو (حزب الله) و یه‌كێتی و برایه‌تی موسڵمانانی (حزب الله) تان پارچه پارچه كردوو
گوریسه ئه‌ستوره پته‌وه‌كه‌ی (حزب الله) تان لاواز‌و باریك كرده‌وه به‌وه‌ی كه‌چه‌ند تاڵ و لقێكتان لێ دابڕی و جیاتان كرده‌وه.
كه‌واته حیزبه‌كان نه‌ك هه‌ر (حزب الله) نین به‌ڵكو (حزب الله) یان لاواز كردووه. كه‌واته ئه‌وان ده‌ردی موسڵمانانن نه‌ك ده‌رمان.
پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: (لاتختلفوا فإن من كان قبلكم اختلفوا فهلكوا)( ).
واته: ناكۆك و لێك جیامه‌بنه‌وه و ته‌فره‌قه مه‌كه‌ن، چونكه ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه لێك جیابوونه‌وه‌و ته‌فره‌قه‌یان تێكه‌وت و بوونه چه‌ند حیزبێك بۆیه به‌هیلاك چوون و گومڕابوون.
كه‌واته: فره حیزبێتی و ته‌فره‌قه حه‌رامه‌و هۆی به‌هیلاك چوونه، نه‌ك واجب بێت و هۆی سه‌ركه‌وتنی موسڵمانان بێت!!.
وه پێویسته بزانین كه ئه‌و كه‌سانای له ڕێبازی سه‌له‌فی صالح لاده‌ده‌ن ئه‌وان ناكۆكن و ته‌فره‌قه‌یان دروست كردووه و به‌خراپ و لاڕێ له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن نه‌ك ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ڕاسته ڕێیه‌كه‌ی سه‌له‌فی صالح به‌رده‌وامن و حیزبایه‌تی ناكه‌ن و موسڵمانان پارچه پارچه ناكه‌ن، وه‌هه‌ر كه‌سێ واز له ڕێبازی سه‌له‌فی صالح بهێنێت گومڕا ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ركه‌سێ واز له‌م حیزبانه بهێنێت نه‌گومڕا ده‌بێت وه‌نه گوناهباریش ده‌بێت، به‌ڵكو به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت ئه‌گه‌ر ڕێبازی سه‌له‌ف بگرێته به‌ر.
به‌ڵگه‌یه‌كی تر له‌سه‌ر حه‌رامی حیزبایه‌تی وته‌فه‌روق:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:
) وَڵا تَكُونُوا كَالَّژِینَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَڵفُوا مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْبَیِّنَاتُ وَأُوڵئِكَ ڵهُمْ عَژابٌ عَڤِیمٌ [ێ‌ل عمران: ١٠٥].
واته: وه‌كو ئه‌و كه‌سانه مه‌بن كه‌لێك جیابوونه‌وه‌و ناكۆك بوون و بوونه چه‌ند ڕاو فیرقه وحیزبێك، دوای ئه‌وه‌ش كه به‌ڵگه‌و ده‌لیلیان بۆهات كه ته‌فره‌قه حه‌رامه ئه‌وانه سزایه‌كی به‌هێزو گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه.
كه‌واته: خوای گه‌وره به‌م ئایه‌ته‌و چه‌نده‌ها ئایه‌تی تریش ته‌فره‌قه‌و حیزبایه‌تی حه‌رام كردووه، به‌ڵام حیزبییه‌كان به‌رده‌وامن له‌سه‌ری وخه‌ڵكی بۆ بانگ ده‌كه‌ن و كاره‌كه‌شیان به‌باش و په‌سه‌ندو ئیسلامه‌تی داده‌ننێن، هه‌ر چه‌نده پێچه‌وانه‌ی شه‌رعی خوای گه‌وره‌شه‌و نه‌هیشی لێ كراوه!!، ئایا ده‌بێت ئه‌م ئایه‌ت وحه‌دیسانه‌یان نه‌بیستبێت؟ یان به‌هه‌ڵه لێكیان ده‌ده‌نه‌وه.
بێ گومان بیستویانه به‌ڵام هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ریان جۆراو جۆره:
1- ئه‌وانه‌ی كه تێ گه‌یشتون كه ئه‌م ئایه‌ت و حه‌دیسانه دژبه ته‌فره‌قه‌و حیزبایه‌تین، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی دونیایی و مانه‌وه‌ی زه‌عامه‌ت ولێپرسراوێتیان له‌وه‌دایه خه‌ڵكیان له‌ده‌ور بێت، ئه‌وانه له ناخی خۆیاندا حه‌ز به‌م جۆره به‌ڵگانه ناكه‌ن، وه‌ئه‌وه‌نده‌ش بۆیان بكرێت ڕه‌تیان ده‌كه‌نه‌وه به‌لاوازیان داده‌نێنن ئه‌گه‌ر حه‌دیس بوون، وه‌ماناكانیشیان ده‌گۆڕن ئه‌گه‌ر ئایه‌ت بوون به‌م شێوه‌یه:
بۆ نمونه: به‌شوێن كه‌وته‌كانیان ده‌ڵێن: ئه‌م ئایه‌تانه باسی ته‌فره‌قه‌ی گاور‌و جوله‌كه‌كان ده‌كه‌ن! واته جیابوونه‌وه‌ی ئه‌وان له‌ئیسلام ته‌فره‌قه‌یه، به‌ڵام موسڵمانان هه‌رچه‌نده لێك جیا‌و پارچه پارچه‌و چه‌نده‌ها ڕاو فره‌حیزبیان هه‌بێت ئه‌وه قه‌یناكات وه‌هه‌موویان هه‌ر له (حیزب الله) ن و ڕزگار بوون، وه‌یان ئایه‌ت و حه‌دیسه‌كان بۆ خاتری حیزبه‌كه‌ی خۆیان لێك ده‌ده‌نه‌وه، واته: ده‌ڵێن به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌م ئایه‌تانه ئێمه ده‌سته‌و كۆمه‌ڵ وحیزبی خواین، وه‌هه‌ركه‌سێ نه‌یه‌ته ناو حیزبه‌كه‌مانه‌وه ئه‌وه ته‌فره‌قه‌چییه‌و خزمه‌تی موسڵمانان ناكات!!.
وه‌به‌داخه‌وه شوێن كه‌وته نه‌زان وساویلكه دڵسۆزه حه‌ماسیه دڵ گه‌رمه‌كانیشیان به‌و لێكدانه‌وه ناحه‌قه خه‌ڵه‌تاندووه‌و قه‌ناعه‌تیان پێ كردوون!. وه‌نازانن ئه‌م یه‌كگرتن و كۆمه‌ڵ بوونه له‌سه‌ر ڕێبازی پێغه‌مبه‌ران و پێشینه چاكه‌كان نییه كه‌بانگه‌وازیان ده‌كرد بۆ ته‌نها خواپه‌ستی و دووركه‌وتنه‌وه له‌شیرك وبیدعه‌و بێ شه‌رعی، به‌ڵكو یه‌كگرتن و كۆمه‌ڵ بوونه له‌سه‌ر حه‌ڵاڵ كردنی بیدعه‌و بێ شه‌رعی وه‌ك ئاهه‌نگ گێڕان به‌بۆنه داهێنراوه‌كان و تێكه‌ڵی ژن و پیاوان و مۆسیقا‌و گۆرانی و ئافره‌تی سه‌رو سینگ ڕووت خستنه سه‌رشاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌كانیان ولاسایی كردنه‌وه‌ی گومڕاو كافره‌كان وته‌مسیلی و فلیمی پڕ له‌گوناهو بێ شه‌رعی لێدان و دۆستایه‌تی كردنی خورافی و موبته‌دیعان و دژایه‌تی ئه‌هلی سوننه وته‌وحید.
كه‌واته: له‌سه‌ر ئه‌وه یه‌كگرتن و كۆمه‌ڵ بوون نه‌ك له‌سه‌ر ڕێبازی سه‌له‌ف.
وه بۆزیاتر دڵنیابوون له‌وه‌ی كه حیزبایه‌تی و ته‌فره‌قه و پارچه پارچه بوون ده‌رده نه‌ك ده‌رمان وه‌زه‌ره‌ره بۆ موسڵمانان نه‌ك قازانج ئه‌وه كۆتایی باسه‌كه‌م ده‌هێنم به‌فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم كه وه‌سیه‌تی ئوممه‌ته موسڵمانه‌كه‌ی تێدا كرد به چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك:
1- أوصیكم بتقوی الله.
2- والسمع والگاعه وإن تأمَّرعلیكم عبد حبشی.
3- أ- ومن یعش منكم فسیری اختلافاً كپیرا. ً
ب- فعلیكم بسنتی وسنه الخلفاء الراشدین المهدیین, تمسكوا بها وعچوا علیها بالنواجژ.
ج- وإیاكم ومحدپات الأمور, فإن كل محدپه بدعه وكل بدعه چلاله( ).
واته: 1- ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م به‌ته‌قوای خوا بۆچاك بوونی په‌یوه‌ندی نێوان خۆتان وخوای په‌روه‌ردگار وچاك بوونی گشت كارێكتان.
2- وه‌هه‌روه‌ها ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م به گوێڕایه‌ڵی كردنی سه‌ركرده‌كانتان, بۆچاك بوونی وه‌زعی دنیاتان, چونكه ده‌رچوون له‌گوێڕایه‌ڵی كاربه‌ده‌ستان (له‌چاكه‌دا) وه‌شۆڕش كردن دژیان فیتنه‌و ئاشوب وئاژاوه په‌یدا ده‌كات له‌وڵاتدا و ژیان ودنیاتان تێك ده‌چێت.
3- وه‌ئامۆژگاری سێهه‌م بریتییه له‌سێ بڕگه:
أ- یه‌كه‌میان هه‌واڵی ئه‌وه‌ی دا كه ئوممه‌ته‌كه‌ی توشی ده‌ردی ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی و ته‌فره‌قه‌یه‌كی زۆر دێت.
ب-وه عیلاجی ئه‌م نه‌خۆشی و ناكۆكی و ته‌فره‌قه‌یه بریتییه له‌وه‌ی كه پێویسته ده‌ست بگرن به سوننه‌ت و ڕێبازی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم وهاوه‌ڵانیرچی الله عنه , وه‌ته‌نها چاره‌سه‌رو عیلاجی ته‌فره‌قه‌ی موسڵمانان بریتییه له‌گه‌ڕانه‌وه‌و ده‌ست گرتن به‌ڕێبازی سه‌له‌فی صالح كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم و هاوه‌ڵانیتیرچی الله عنه ، كه‌واته سه‌له‌فییه‌ت عیلاجی ئیختیلافه‌و تاكه هۆكاری یه‌كگرتن و كۆمه‌ڵ بوونی موسڵمانانه.
ج- وه‌بڕگه‌ی سێیه‌می وه‌سیه‌تی سێیه‌م بریتییه له‌خۆپارێزی و(ویقایه) له‌و شتانه‌ی كه‌ته‌فره‌قه دروست ده‌كه‌ن و ده‌ردی ناكۆكی په‌یدا ده‌كه‌ن، ئه‌و شتانه‌ش كه‌هاوكاری ئه‌م ده‌رده كوشنده‌یه‌ن بریتین له (محدپات الأمور) واته: ڕاوبۆچوون و ڕێچكه‌و حیزبه داهێنراوه‌كان، چونكه هه‌موو داهێنانێك له‌دیندا بیدعه‌یه‌و گشت بیدعه‌یه‌كیش له‌دیندا گومڕاییه، چونكه دین ته‌واوه‌و بۆ گشت سه‌رده‌مێكه‌و پێویستی به‌داهێنان وته‌واوكاری و زیاده‌ی كه‌س نییه.
كه‌واته: له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا له‌وه‌سیه‌تی سێیه‌م سێ شتمان بۆده‌ركه‌وت:
یه‌كه‌م- ده‌ردی موسڵمانان ناكۆكی و لێك جیایی و ته‌فره‌قه‌یه، كه حیزبایه‌تی دروست كردنیش ته‌فره‌قه دروست كردنه.
كه‌واته: حیزبه‌كان ده‌ردن بوَ موسڵمانان نه‌ك ده‌رمان.
دووه‌م – ده‌رمان و عیلاج وچاره‌سه‌ری ئه‌م ده‌رده وه‌تاكه هۆی یه‌كگرتن وكۆمه‌ڵ بوونی موسڵمانان بریتییه له‌گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر مه‌نهه‌جی سه‌له‌ف.
سێیه‌م- هۆكاری دروست بوونی ته‌فره‌قه بریتییه له‌و ڕێچكه و حیزب و بۆچونه داهێنراوانه‌ی كه له‌سه‌رده‌می سه‌له‌فی صالحدا نه‌بوون، وه‌پێویسته دووركه‌وینه‌وه لێیان ئه‌گینا له‌ده‌ردی ناكۆكی ڕزگارمان نابێت و زه‌لیلی و فه‌شه‌لمان له‌سه‌ر لاناچێت.
كه‌واته: بۆمان ده‌ركه‌وت كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ناكۆكی به‌ده‌رد داناوه‌و فه‌رمانیشی به‌عیلاجه‌كه‌ی كرد كه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆسه‌ر مه‌نهه‌جی سه‌له‌ف، وه وریایشی كردینه‌وه له‌وشته داهێنراوانه. به‌ڵام هه‌ندێ له موسڵمانانی ئه‌مڕۆ له‌هه‌رسێ بڕگه‌كه‌ی وه‌سیه‌تی سێیه‌م پێچه‌وانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ده‌كه‌ن به‌م شێوه‌یه:
یه‌كه‌م- حیزبایه‌تی به‌ده‌ردو هۆی ته‌فره‌قه دانانێن.
دووه‌م- وازیان هێناوه له‌م عیلاجه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمانی پێكردووه، به‌ڵكو ئه‌وانه گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر مه‌نهه‌جی سه‌له‌فی صالح به‌دواكه‌وتوویی و توندڕه‌وی و وشكی ونه‌زانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و ئه‌مه به‌هۆكاری ته‌فره‌قه ده‌زانن و سه‌له‌فییه‌كان به‌ته‌فره‌قه‌چی باس ده‌كه‌ن.
سێیه‌م- خۆیان نه‌پاراستوه له‌و شته داهێنراوانه‌ی كه‌بیدعه‌ن و ویقایه له‌م شتانه به‌پێویست نازانن، به‌ڵكو ئه‌م بیدعانه‌و ئه‌م ڕێچكه‌و حیزبایه‌تییه داهێنراوه به‌باش ده‌زانن و به‌توندی ده‌ستی پێوه ده‌گرن و دۆستایه‌تی و دوژمنایه‌تی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و بێ فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ده‌كه‌ن كه فه‌رمووی: (إیاكم ومحدپات الأمور). كه‌واته چ خێر‌و سه‌ركه‌وتنێك چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌كه‌سانێك كه‌له‌هه‌رسێ بڕگه‌ی وه‌سیه‌تی سێیه‌می پێغه‌مبه‌ری خواصلی الله علیه وسلم دا پێچه‌وانه كارده‌كه‌ن؟! وه‌چ یه‌كگرتن و كۆمه‌ڵ بوونێك دروست ده‌بێت به‌م شێوه‌یه، بێ گومان له‌ڕواڵه‌تدا دروست ده‌بێت به‌ڵام له چوارچێوه‌یه‌كی ته‌سكی حیزبایه‌تی كه‌هۆكاری سه‌ره‌كی ته‌فره‌قه‌ی موسڵمانانه، وه وێنه‌ی ئه‌مانه وه‌كو كه‌سێك وایه كه بۆخاتری دروستكردنی قه‌سرێك شارێك تێك ده‌دات. وه‌ئه‌مانه‌ی بۆئه‌وه‌ی چه‌ند سه‌د كه‌سێك له‌خۆیان كۆكه‌نه‌وه‌و یه‌كگرتنیان پێ بكه‌ن له‌سه‌ر بناغه‌ی حیزب ئه‌وه له‌تێكڕای موسڵمانان جیاده‌بنه‌وه‌و خۆیان جیاده‌كه‌نه‌وه‌و ناو وشیعارو هه‌ویه‌و ناو تۆمار كردن وبه‌یعه‌ت وبه‌ڵێن و په‌یمان داده‌نێن بۆ شوێن كه‌وته‌كانیان، وه‌ئه‌وه‌ی كه به‌یعه‌تی دابێت وناونوس كرابێت و هه‌ویه‌ی بۆكرا بێت به‌بڕیاره‌كانی حیزب ڕازی بێت ئه‌وه لای ئه‌وان موسڵمانێكی یه‌كگرتووه وله‌جه‌ماعه‌تی موسڵمانانه، وه‌ئه‌گه‌ریش ئه‌مانه‌ی نه‌بێت ئه‌وه ته‌فره‌قه‌چییه‌و له‌كۆمه‌ڵی موسڵمانان دابڕاوه‌و (لاجماعه‌یه)!!. حاڵی ئه‌مانه وه‌كو كه‌سێك وایه كه‌چه‌ند پارچه‌یه‌كی بچوك له‌سه‌یاره‌یه‌ك ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی من سه‌یاره ڕاسته‌قینه‌كه‌یه‌و پێویسته گشت سه‌یاره‌كه بدرێته من بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌یاره حساب بكرێت، نه‌ك من چه‌ند پارچه بچوكه‌كه بگه‌ڕێنمه‌وه بۆ لاشه‌ی سه‌یاره‌كه كه به‌بێ ئه‌م پارچانه‌ش هه‌رده‌ڕوات!!.
كه‌واته به‌داخه‌وه ته‌رازووی هه‌ڵسه‌نگاندن لایان پێچه‌وانه بۆته‌وه‌و سوننه‌ت به‌بیدعه ده‌بینن و بیدعه‌یش به‌سوننه‌ت، وه ته‌فره‌قه‌و حیزبایه‌تی به‌چاره‌سه‌ر ده‌زانن و مه‌نهه‌جی سه‌له‌فیش به‌هۆی دواكه‌وتن؟!.
ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌رتان صلی الله علیه وسلم نه‌بیست كه‌فه‌رمووی ئوممه‌ته‌كه‌م ده‌بێته حه‌فتاو سێ فیرقه و حیزب هه‌موویان بۆ ئاگرن جگه له یه‌كێكیان نه‌بێت، كه‌واته كه ته‌فره‌قه‌و حیزبایه‌تی ده‌رمان بوایه نه‌ك ده‌رد ئه‌وه بۆچی ده‌یفه‌رموو بۆناو ئاگرن؟!
وه‌ئه‌گه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر مه‌نهه‌جی سه‌له‌ف خراپ بوایه بۆ ده‌یفه‌رموو ته‌نها ئه‌وه ڕزگاربووه له‌دۆزه‌خ كه‌له‌سه‌ر ڕێبازی من و هاوه‌ڵانمه رچی الله عنه :
(ما أنا علیه الیوم وأصحابی):
كه‌واته: وكل خیر فی اتباع من سلف
وكل شر فی اتباع فی خلـف
واته: گشت خێرێك له‌شوین كه‌وتنی سه‌له‌فدایه, وه‌هه‌موو شه‌ڕو نه‌هامه‌تی و زه‌لیلی و فه‌شه‌لێكیش له‌شوێن كه‌وتنی داهێنراوه‌كانی ئه‌وانه‌یه كه شوێن سه‌له‌ف نه‌كه‌وتون.
وه‌له‌كۆتاییدا بزانه كه ئیسلامه‌تی هه‌ربووه پێش حیزبایه‌تیش, وه‌هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه زانایانی سه‌له‌ف فه‌رموویانه: (كفرت بدین وُلِدتُ قبله)( ).
واته: بێ باوه‌ڕم به دین و ڕێچكه‌و مه‌زهه‌بێك كه‌من پێش ئه‌و له‌دایك بووم!!.
كه‌واته: ڕێچكه‌یه‌ك دوای تۆ یان دوای سێ قه‌ڕنه چاكه‌كه‌ی سه‌له‌ف په‌یدا بووبێت ته‌فره‌قه بۆ موسڵمانان دروست ده‌كات نه‌ك یه‌كگرتن و به كۆمه‌ڵ بوون, كه‌واته: (فاعتبروا یاأولی الأبصار).
وێخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمین
وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی ێله وصحبه أجمعین.