م/عبدالكريم پێش نوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی: ئیمان له سلێمانی - به‌شی يه كه م
الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه وسلم.....
ئه‌م باسه بابێكه له كتێبی (الجامع الفريد) كه باس له حوكمی وێنه گرتن ده‌كات له ئیسلامدا، وه‌هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه لێ كردنء گه‌وره‌یی تۆڵه‌و سزای خوا باس ده‌كات به‌رامبه‌ر به وێنه‌گره‌كان، چونكه لایه‌نی وێنه گرتنء وێنه كێشان بابه‌تێكه په‌یوه‌ندی به ته‌وحیدو عه‌قیده‌وه هه‌یه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه خوای گه‌وره سزا‌و تۆڵه‌یه‌كی زۆر سه‌ختی داناوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاریان وێنه گرتنء وێنه كێشانه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ئێمه‌ی موسڵمان خۆمان له‌م كاره بپارێزین تابه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و سزای زۆر سه‌ختی خوای گه‌وره نه‌كه‌وین
.
ده‌توانین به شێوه‌یه‌كی زۆر كورتوپوخت له‌م باره‌وه بدوێین و ئاماژه به گرنگترین خاڵی په‌یوه‌ندی دار به باسه‌كه‌وه بكه‌ین ئه‌ویش به شێوه‌ی پرسیار‌و وه‌لێم تا خوێنه‌ر به باشی له باسه‌كه بگات.
س1: لایه‌نی وێنه‌گرتن یان وێنه كێشان چ په‌یوه‌ندی¬یه‌كی به لایه‌نی ته‌وحیدو عه‌قیده‌وه هه‌یه؟
ج: په‌یوه‌ندی نێوانیان له‌وه‌دایه كه كابرای وێنه‌گر یان وێنه‌كێش كاتێك وێنه‌ی روح له‌به‌رێك (مرۆڤــ- حیوانات) ده‌گرێت یان ده‌كێشێت ئه‌وه خۆی شوبهاندووه به لایه‌نی دروست كردن وه به خوای گه‌وره، واته: ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره دروستی كردووه ئه‌میش وه‌كو خوای گه‌وره دروستی ده‌كاته‌وه، سیفه‌تی خالقێتی بۆ خۆی ساز ده‌كاتء ده‌ڵێت: خوا چۆن دروستی كردووه منیش وه‌كو ئه‌و دروستی ده‌كه‌م، له‌به‌ر ئه‌مه هه‌ر كه‌سێك ئه‌مه
پیشه‌ی بێت پیشه‌كه‌ی پێچه‌وانه‌ی بیروباوه‌ڕو عه‌قیده‌كه‌یه‌تی، چونكه ده‌ست تێوه‌ردانه له سیفه‌تی خالقێتی خودادا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی ته‌صویر (خلق)ه، واته: شتێََََََََكه دروست ده‌كرێتء ئیبداعه، چونكه شتێك له نه‌بوونه‌وه دێنێته بوون به‌و شێوه‌یه كابرای وێنه‌گرو وێنه‌كێش ڕوح له‌به‌ره‌كان لایه‌نی شه‌ریكایه‌تی بۆ خودا قه‌رار ده‌دات په‌نا به‌خودا له‌وه‌دا كه ده‌ڵێت: منیش دروستی ده‌كه‌م چۆن خوای گه‌وره دروستی كردووه.
س2: ئایا به‌ڵگه هه‌یه له‌سه‌ر حه‌رامێتی وێنه گرتنء وێنه كێشان، وه‌له‌گه‌لأ سزای سه‌ختی ئاماده‌كراو بۆ وێنه‌گرو وێنه‌كێشه‌كان؟
ج: به‌ڵێ چه‌نده‌ها به‌ڵگه هه‌یه له‌سه‌ریان:.
- عن ابن عباس رضي الله عنه يقول سمعت رسول الله (صلى الله عليه وسلم)
(كل مصور في النار يجعل له بكل صورة صورها نفسا فيعذبه في جهنم)().).واته: هه‌موو وێنه‌گرو وێنه‌كێشێك له ئاگردایه، وه بۆ هه‌ر وێنه‌یه‌ك كه گرتوویه‌تی یان كێشاویه‌تی نه‌فسێكی بۆ دروست ده‌كرێت و سزای ده‌دات له ئاگردا.
وه هه‌روه‌ها له ڕیوایه‌تێكی تردا كه به مه‌رفوعی هاتووه ده‌فه‌رمێت:
(من صور صورة في الدنيا كلف أن ينفخ فيها الروح يوم القيامة وليس بنافخ)().
واته: هه‌ر كه‌سێك وێنه‌یه‌ك بگرێت یان بیكێشێت له دونیادا خوای گه‌وره ته‌كلیفی لێ ده‌كات له قیامه‌تدا كه ڕوح بكات به‌به‌ریدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانێت.
(1) (متفق عليه، وانظر: صحيح الجامع الصغير: 4554، ومشكاة المصابيح: 4498، وصحيح الترغيب والترهيب: 3054).
(2) (صحيح الجامع الصغير: 6371).
چاوه‌روانی به‌شی دووه‌م بن