وه‌رگێڕانی مامۆسـتا : وریــــــا پێش نوێژی مزگه‌وتی(مصعب بن عمیر)له‌هه‌ولێر
شيخ ربيع بن هادي المدخلى
إن الحمد لله نحمده ونعبده ونستعينه ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ومن سيئات أعمالنا من يهده الله فلا مضل له ومن يضلل فلا هادي واشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمداً عبده ورسوله صلى الله عليه وعلى آله وصحبه وسلم تسليماً.
پ | ئه‌گه‌ر زانایان جه‌رحی كه‌سێكیان كرد و تانه‌یان لێدا و ڕه‌خنه‌یان لێ گرت و به‌خراپ وه‌سفیان كرد، ئایا واجبه له‌سه‌ر زانایان هۆكاری تانه‌وڕه‌خنه‌كه‌یان دیاری بكه‌ن(سبب الجرح)؟
وه‌لێم \ واجـب نـیـه،
چونكه زۆرێك له‌زانایان قسه‌ده‌كه‌ن و هۆیه‌كه‌شی ڕوون ناكه‌نه‌وه زانایه به‌هۆیه‌كانی (الجرح والتعدیل) وه زاناشه و جێگه‌ی باوه‌ڕه و متمانه‌یه له‌لای خه‌لكی
ئه‌گه‌رگوتی : فلانه كه‌س جه‌هـمیه،
فلانه كه‌س مورجیئه‌یه،
فلانه كه‌س(حفڤ)ی خراپه،
فلانه كه‌س درۆزنه،
فلانه كه‌س تاوانباره،
فلان وایه،
ئه‌و زانایه له‌و قسانه‌ی كه ده‌یكا به‌رده‌وام حه‌قی پێ ده‌ده‌ین.
به‌لێم ئه‌گه‌ر بێت و زانايه كی تر پێچه‌وانه‌ی كرد، ئه‌وا ئه‌وكاته هۆیه‌كه‌ی ڕوون ده‌كاته‌وه، هۆی تانه لێدانه‌كه(تجریح)ه‌كه، جا ئه‌گه‌ر بێت‌و هۆیه‌كه‌ی ڕوون كرده‌وه، ئه‌وا دروست نیه بۆ هیچ كه‌سێك سه‌رپێچی بكات،
جائه‌گه‌ر هۆی تانه‌كه‌ی(جرح)ه‌كه‌ی ڕوون كرده‌وه ، ئه‌وكاته ته‌نها كه‌سێك نه‌بێت سه‌رپێچی ده‌كات كه عیناد و كه‌له‌ڕه‌ق و ده‌مارگیره و خاوه‌ن هه‌وا و ئاره‌زووه،
جا ئه‌گه‌ر ژماره‌ی سه‌رپێچی كه‌ران هه‌رچه‌ند زۆربێ ، زانایانیش به‌دوور و درێژی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته دواون.
• چـه‌نـد سـوودێـك لـه‌م فـه‌تـوایـه :
• ئه‌گه‌ر زانایه‌ك ڕه‌خنه‌ی له‌یه‌كێك گرت، یان ته‌بدیعی كرد، یان وه‌سفی به‌خراپه كرد، مه‌رج نیه ئه‌وكاته داوای ڕوون كردنه‌وه‌ی هۆیه‌كانی ڕه‌خنه‌كه‌ی لێ بكرێت به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ربێتو هیچ زانایه‌كیتر پێچه‌وانه‌ی ئه‌وی نه‌ووتبێ؛ ئه‌گه‌رچی زانایانی ئه‌م مه‌نهه‌جه، كه‌ڵه‌پیاوان و شێره‌سوارانی ئه‌م رێبازه هه‌رده‌م هۆكاره‌كانی ته‌بدیع كردنه‌كه‌یان ڕوون ده‌كه‌نه‌وه زۆر به‌ڕوونی،به‌لێم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دڵ نه‌خۆشان هه‌روه‌كو پارێزه‌ر له باگل و بیدعه و ئه‌هله‌كه‌ی پارێزگاریان لێ ده‌كه‌ن و. .. هتد.
• كاتێك داوای ڕوونكردنه‌وه له‌و زانایه ده‌كرێت، ئه‌گه‌ربێت و زانایـێكیتر پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ته‌بدیعی نه‌كات.
• ئه‌گه‌ربێت و زانای ڕه‌خنه‌گر هۆی ڕه‌خنه‌كه‌ی ڕوونكرده‌وه ئه‌وا بۆ هیچ كه‌سێك دروست نیه سه‌رپێچی بكات.
• لێره‌دا گرینگه بزانین ئه‌گه‌ر هه‌ركسێك سه‌رپێچی ئه‌و زانایه بكات دوای ئه‌وه‌ی هۆی ڕه‌خنه‌كه‌شی ڕوونكرده‌وه، ئه‌وا گومانت نه‌بێت له‌وه‌ی كه ئه‌وكه‌سه كه‌سێكه شوێن هه‌واوئاره‌زووی خۆی كه‌وتووه!
پ \ ئایا ڕاسته ئێمه جه‌رح(الجرح) وه‌رناگرین(قبول ناكه‌ین)، تاوه‌كو خۆمان نه‌ی بینین و ئاگاداری نه‌بین؟!
به‌لێم ئه‌مه مه‌نهه‌جی باگلی (أبی الحسن )ه ، كه ده‌یه‌وێ ئه‌و حوكم و فه‌توا و ڕه‌خنانه‌ی كه‌زانایان داویانه به‌رامبه‌ر ئه‌هلی باگل بیان كه‌وێنێت و بیان ڕوخێنێت به‌سه‌فسه‌ته و به‌م مه‌نهه‌جی شیوعیه‌ته
ئه‌م مه‌نهه‌جه له شیوعیه‌ت وه‌رگیراوه، چونكه شیوعیه‌ت باوه‌ڕی نیه ته‌نها به‌وه نه‌بێت كه ده‌یبینێت و ده‌ی بیستێت، وه بۆچوونی سۆفستاییه‌كانه (2) كه جاری وا هه‌یه فیز و ته‌كه‌بور ده‌كه‌ن له‌شته هه‌ستاریه‌كانیش، ئه‌مه قسه‌یه‌كی باگله (كه‌مه‌به‌ست پرسیاره‌كه‌یه) خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت : [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن جَاءكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَأٍ فَتَبَيَّنُوا أَن تُصِيبُوا قَوْماً بِجَهَالَةٍ فَتُصْبِحُوا عَلَى مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِينَ ]الحجرات6
جائه‌گه‌ربێت و هه‌واڵ ده‌ر فاسق بوو، قسه‌كه‌ی ڕه‌ت ناكرێته‌وه، به‌ڵكو لێی ده‌كۆڵینه‌وه و ته‌به‌ییون(التبین) ده‌كه‌ین، چونكه له‌وانه‌یه هه‌واڵه‌كه‌ی ڕاست بێت، وه‌ئه‌گه‌ر بێت و هه‌واڵده‌ر باوه‌ڕپێكراو(پقه ، حافڤ ، متقن ) بێ، ئه‌وا واجبه هه‌واڵه‌كه‌ی قه‌بوول بكرێت وه‌ربگیرێت و ئه‌گه‌ر له‌پیغه‌مبه‌ریشصشت بگوازێته‌وه، جا چ جای له خه‌ڵكیتره‌وه،
چونكه خوای په‌روه‌ردگار هۆشداری و ئاگادری پێ نه‌داین ته‌نها به‌رامبه‌ر فاسقان نه‌بێت، چونكه هه‌واڵی فاسقان ده‌تگه‌یه‌نێته باطل و زوڵم كردن له خه‌ڵكی [ َان تُصِیبُوا قَوْماً بِجَهَاڵه‌ٍ ]الحجرات6 خه‌ڵـكی تاوانبار مه‌كه‌ن به‌نه‌زانینی ڕاستی بابه‌ته‌كان، به‌ڵكو لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن ، لێكۆڵینه‌وه‌ش(التپبت)، بریتی یه له‌وه‌ی كه قه‌بولی هه‌واڵ نه‌كه‌یی و پێی ڕازی بی و به‌ڕاستی دابنێی، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه پیاوێكی جێی باوه‌ڕ(پقه)سیقه بێت، پێت ڕابگه‌یه‌نێت، جائه‌گه‌ر هات و هه‌واڵت له‌ڕێگه‌ی خه‌ڵكی سیقه و باوه‌ڕپێكراو بۆ هات ئه‌وا تۆ تپبوتت كردووه، به‌لێم ئه‌وجۆره كه‌سانه ئێستا ئه‌و قسانه
ده‌كه‌ن(كه‌مه‌به‌ست پرسیاره‌كه‌یه)مه‌نهه‌جێكی (خبیپ) پیسیان هه‌یه، چه‌ندین بنچینه و بناغه‌یان دامه‌زراندوه، تاوه‌كو حه‌قی پێ ڕه‌ت بكه‌نه‌وه و به‌رگریشی پێ له باگل بكه‌ن، به‌م(أصول) و بناغانه‌یان به‌رگری به باگل و ئه‌هلی ئه‌كه‌ن، وه‌دایانمه‌زراندووه بۆ به‌رگری كردن له (سید قگب و هاوشێوه‌كانی) بۆیه ده‌بینین سالێنێكی دور و درێژ به‌سه‌ریدا تێ ده‌په‌ڕێ، مشت و مڕت له‌گه‌ڵ ده‌كات له باگل وناحه‌ق كه‌چی حه‌قیش ڕوون و ئاشكرا و له‌به‌رچاوه، وه‌كو خۆر، به‌لێم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌فسه‌گه و شێواندنی بابه‌ته‌كه، تاوه‌كو ڕه‌مزه‌كه‌یان له پێش چاو نه‌كه‌وێت، ئه‌وجۆره كه‌سانه ناویان لێ ده‌نێن ڕه‌مز له‌سه‌ر گهریقه‌ت و ڕیگای باگنیه كان پَیان ده‌ڵێن ڕه‌مز(دروشم) ڕه‌مزی بزوتنه‌وه، به‌رگری ده‌كات له ڕه‌مزه‌كانی بزوتنه‌وه‌كان به‌م سه‌فسه‌گـانه و چه‌واشه‌كاری به‌سه‌ر ئه‌م مه‌نهه‌جه شكۆداره ده‌كه‌ن مه‌نهه‌جی ڕه‌خنه و مه‌نهه‌جی(الجرح والتعدیل) وه‌چه‌واشه‌كاری به‌سه‌ر قه‌واعیده‌كانی ئه‌م مه‌نهه‌جه دێنن به‌شێوازی ئه‌م چه‌واشه‌كاریانه‌ی ئه‌م قاعده‌یه(لاأسلم بشئ! حتی أسمع من صاحبه، او أراه بعینی) یان به‌وشێوه‌یه‌ی كه‌ئه‌وان ده‌ری ده‌بڕن و ده‌یڵێن، هه‌موو ئه‌مانه بریتین له(أصول)وبناغه پیسه‌كانیان كه‌وا ئه‌هلی باگل پێ ده‌پاریزن و جه‌نگی ئه‌هلی سوننه‌ی پێ ده‌كه‌ن و خه‌ڵكی ڕه‌ش وڕووتی پێ له‌خشته ده‌به‌ن.
• چـه‌نـد سـوودێـك لـه‌م فـه‌تـوایـه :
1. ناوه‌ڕۆكی ئه‌م پرسیاره وه‌رگیراوه له شیوعیه‌ت.
2. ئه‌میش بریتی یه له قه‌بول نه‌كردنی قسه‌ی خه‌لكی جێگه‌ی باوه‌ڕ و سیقه هه‌تاوه‌كو خۆی ئه‌ی بێن و ئه‌ی بیستێ، وتمان ئه‌مه‌ش قاعیده‌یه‌كی شیوعیه‌ته‌و ئه‌هلی بیده‌ع به‌ڕوو موسڵمانانی ئه‌هلی سـوننه به‌كاری دێنن.
3. أ \ لێره‌دا ئه‌ومان به‌بیرده‌كه‌وێته‌وه كه له‌قه‌واعیدی بیدعه ئه‌وه‌یه كه ده‌تگه‌یه‌نێت به شیرك و كوفر(البدعه بریدالكفر).
4. ئه‌م قاعیده‌یه‌ش گه‌یشتنێكی واقیعیانه‌ی ئه‌هلی بیده‌عه به‌قاعیده‌یه‌كی كوفری.
5. له‌ئایه‌تی[ ێا أَیُّهَا الَّژِینَ ێمَنُوا إِن جَاءكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَأٍ فَتَبَیَّنُوا أَن تُصِیبُوا قَوْماً بِجَهَاڵه‌ٍ فَتُصْبِحُوا عَڵی مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِینَ ]الحجرات6 بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت هه‌واڵی فاسقیش یه‌كسه‌ر ڕه‌ت ناكرێته‌وه، به‌ڵكو له‌سه‌رمانه لێكۆڵینه‌وه له‌هه‌واڵی فاسق بكه‌ین ئه‌گه‌ر ڕاست بوو وه‌رده‌گیرێت ئه‌گینا ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه.
6. ڵێكۆلینه‌وه ته‌نها له‌قسه‌ی فاسق ده‌كرێت نه‌ك له‌قسه‌ی خه‌ڵكی جێگای متمانه و باوه‌ڕپێكراو، ئه‌مه‌ش له له‌ئایه‌ته‌كه به‌ڕوونی به‌دی ده‌كرێ.
7. ده‌رباره‌ی خه‌ڵكی ڕاستگۆ ڵێكۆڵینه‌وه‌ی ناوێ، به‌ڵكو گوێ گرتنت له‌باوه‌رپێكراو له‌خودی خۆیدا ڵێكۆڵینه‌وه‌یه و ته‌به‌ییونه له‌خودی خۆیدا.
8. په‌روه‌ردگار له‌فاسقان ئاگاداری كردووینه‌وه نه‌ك له‌باوه‌ڕپێكراوان.
9. هه‌ركه‌سێك قسه‌ی باوه‌ڕ پێكراوان وه‌رنه‌گرێت و هه‌رڵێكۆڵینوه‌ی له‌سه‌ربكات و بڵێ تاوه‌كو نه‌یبینم یان نه‌ی بیستم ئه‌وا ده‌بێت ئاگاداری بكه‌ینه‌وه و بۆی ڕوون بكه‌ینه‌وه كه ئه‌م ئاخاوتنه‌ی تۆ هه‌ڵه‌یه و قاعیده‌یه‌كی شیوعیه‌ته و تۆش له‌زاری ئه‌هلی بیده‌ع به‌نه‌زانی وه‌رت گرتووه.. .. هتد به‌نه‌رم و نیانی بۆی ڕوون ده‌كرێته‌وه ئه‌گه‌ر گه‌ڕایه‌وه و ئامۆژگاریه‌كه‌ی وه‌رگرت ئه‌وا (الحمدلله الژی بنعته تتم الصالحات) به‌لێم ئه‌گه‌ر وه‌ری نه‌گرت یاخود لای تۆ بێ ده‌نگ بوو به‌لێم به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنی ئه‌م قاعیده شیوعیه، ئه‌وه بزانه ئه‌ویش یه‌كێكه له‌خاوه‌نی ئه‌و مه‌نهه‌جه بیدعه‌یه شیوعیه و خه‌ڵی لێ ئاگاداربكه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر نووری چاویشت بێت.
10. ئه‌مه‌ش (واته خاڵی 8)م هه‌روه‌ك له‌فه‌توایه‌كه‌دا هاتووه چونكه ئه‌م قاعیده‌یه به‌رگریه له‌باگل و ئه‌هلی باگل ، خاوه‌نه‌كه‌شی بووه به‌پارێزه‌ری(محامی) ئه‌هلی بیده‌ع جا مه‌به‌ستی بێ یاخود نــا.
11. گومانیشی تێدانیه كه به‌م شێوه‌یه خه‌ڵكی بێ زانست و عیلم له خشته ده‌به‌ن و دیسان بێ گومان ئه‌و جۆره كه‌سانه له‌برا خه‌واریجه‌كانیان ده‌چن له‌ڕواڵه‌تدا به‌ته‌قوان و له‌ناخیشدا كڵۆیێ ئاگرن [ بَاگِنُهُ فِیهِ الرَّحْمَه‌ُ وَڤَاهِرُهُ مِن قِبَلِهِ الْعَژابُ ] الحدید13.
12. ئه‌گه‌ربێتو له‌حاڵی ئه‌هلی بیده‌ع بكۆڵیته‌وه‌و بته‌وێت زیاتر شاره‌زا بیت ئه‌وا پێویست ده‌كات (طلب العلم)بكه‌یی و له‌واقعیشدا جێ به‌جێی بكه‌ی، ئینجا باش شاره‌زایان ده‌بیت،دیاره ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌كی ده‌وێت له ڕۆژكاری ته‌مه‌نتدا.
13. ئه‌م دوو فه‌توایه و فه‌وتواكانیتری { شیخ ربیع } حفڤه الله پێویسته قوتابیانی زانستی شه‌رعی زۆر زۆر شاره‌زایان بن، تاوه‌كو مۆخ و ناوه‌ڕۆكی ئه‌هلی بیده‌ع بناسن، تاوه‌كو ببنه پزیشك بیدعه‌ی ئه‌هلی بیده‌عی پێ سارێژبكه‌ن، ده‌ردیان تیماركه‌ن،نه‌شته‌رگه‌ری زامه بیدعیه‌كانیان بكه‌ین.. ..
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم چاوه‌ڕوانی برایانی موسڵمان بۆزیاتر شاره‌زابوونمان و زیاتر بلێوكردنه‌وه‌مان له‌زانسته‌كانی سوننه و بناغه‌كانی و بیدعه و ئوصوله‌كانی و ڕه‌ت دانه‌وه‌ی هه‌موو باگلێك(كوفر – شیرك – نیفاق – بیدعه – معصیه - ئیلحاد.. .. . ) والله الموفق.
وێخر دعوانا ان الحمدلله رب العالمین